بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕ‌فێق ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری بڵاڤگه‌ی ژین له هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی کتێبه ده‌ستنووس و به‌ڵگه مێژووییه‌کان که له حهوتەمهین پێشانگای کتێبی کوردستان به‌ڕێوه چوو، باسى لەوە کردووە کە زۆر خۆشحاڵە ئه‌م ده‌رفه‌ته دروست بووە تا باسی کتێبه ده‌ستنووس و به‌ڵگه مێژووییه‌کان بکات.
ڕەفیق کە خەڵکى باشوورى کوردستانە، باسى لەوە کردووە کە "ساڵی ۹۱ی زایینی بۆ ئێمه وه‌رگێڕانێکی مێژووی بوو، بۆ یه‌که‌م جار ده‌وڵه‌تێکی کوردی دروست بوو، ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له پارلمانی کوردستان داوامان کرد تا بنکه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کتێبه ده‌ستنووس و به‌ڵگه مێژووییه‌کان دابمه‌زرێنێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆش ئه‌م کاره جێبەجێ نەبوو، بۆیە ئێمه خۆمان به شێوه‌یه‌کی ئه‌هلی ئه‌م کاره‌مان ئه‌نجام دا و ناوه‌ندی ژینمان ڕێخست و له‌م ۱۰ ساڵی ڕابردووه‌دا که بنکه‌ی ژین دامه‌زراوه هه‌موو کاری ئێمه له سه‌ر کتێبه ده‌ستنووسه‌کان و به‌ڵگه مێژووییه‌کان بوو، کتێبخانه‌یه‌کی کوردیمان ڕێکخستووه که ۴۱۲۰۰ ناوونیشان کتێبی مێژووی تێدایه که به زمانه‌کانی کوردی و فارسی و عه‌ره‌بی و تورکی و ئینگلیزی نووسراون".
شایەنى باسە تا ئێستا ۱۸۱ ناوونیشانى کتێبی مێژووی کورد لە لایەن ناوزەندى ژینەوە چاپ کراوە که ۹۰ له سه‌دیان به زمانی کوردین و وەک خۆیان دەڵێن ئێستا دۆخێک دروست بووە کە زۆر بنەماڵەى کوردى بڕوایان پێ دەکەن و دەستنووسەکانى خۆیان دەدەنێ بۆ چاپ.