رفتن به محتوای اصلی

سەرۆکى یەکیەتى عەرەب: ئێران شەڕى یەمەنى درێژتر کردووەتەوە

سەرۆکى یەکیەتى عەرەب: ئێران شەڕى یەمەنى درێژتر کردووەتەوە
AvaToday caption
posted onSeptember 27, 2019
noدیدگاه

 

ئەحمەد ئەبولغیت سەرۆکى یەکیەتى عەرەب، ڕۆژى پێنجشەممە ٢٦ى سپتەمبەر، بە هێنانە سەر زمانى ئەوەى کە دەستتێوەردانەکانى ئێران لە یەمەن هۆکار بووە بۆ درێژبوونەوەى شەڕ و توندویژییەکان و خراپترکردنى دۆخەکە، گوتیشى "کردنە مەقاش و بەکاربردنى ئامرازى ملشیا حوسییەکان لە لایەن ئێرانەوە مەترسیدارە".

ماڵپەڕى یەکیەتى عەرەب، لە زمانى سەرچاوەیەکى فەرمى یەکیەتییەکەوە ڕایگەیاند کە سەرۆکى گشتى یەکیەتییەکە لە گفتوگۆیەکى لەگەڵ مارتین گریفیتس نوێنەرى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن، سەبارەت بە خراپبەکاربردنى ملشیا حوسییەکان لە لایەن ئێرانەوە هاوشێوەى بەردەیی بۆ گرتنەدەست و بەڕێوەبردنى بەرکەوتن لەگەڵ ئەمریکا، هۆشدارى دا.

ئەبولغیت باسى لەوەش کردووە کە "پێویستە لە هەر دەرفەتێک سوود وەربگیردرێت بۆ جێگیرکردن و مەیسەرکردنى ئاشتى و ئەوەى کە لەم بوارە گرنگە هەنگاوهەڵێنانەوەى کردەیی حوسییەکانە نەوەک تەنیا قسەکانیان".