رفتن به محتوای اصلی

پیشانگایەکی کتێب له‌ مه‌هاباد کرایه‌وه‌

پیشانگایەکی کتێب له‌ مه‌هاباد کرایه‌وه‌
AvaToday caption
posted onSeptember 8, 2019
noدیدگاه

به‌پێی هه‌واڵی ماڵپەڕی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ى ئابی ٢٠١٩ى زایینى،‌ پێنجه‌مین پیشانگای کتێبی مه‌هاباد له‌ هۆڵی ڕۆشنبیریی شارەکە کرایه‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ دە هه‌زار کتێبی لەخۆ گرتبوو.

لەو ژمارەیەدا چوار هه‌زار ناونیشانى جۆراوجۆر بوو، کە بۆ هاوکارى خوێنەرانى کتێب لە کتێبە ناکوردیەکاندا نزیکەى ٢٥ بۆ ٥٠% داشکاندنیان بۆ کرابوو و کتێبە کوردییەکانیش ١٠ بۆ ٤٠% داشکاندنیان بۆ کرابوو.

پیشانگاکه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێک بەردەوامە و خوێنەرانى کتێب ده‌توانن ڕۆژانە له‌ کاتژمێر نۆى سه‌رله‌به‌یانی بۆ ١١ى شه‌و سه‌ردانی پیشانگاکه‌ بکه‌ن و کتێب بکڕن. شایەنى باسە شاری مه‌هاباد له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام وه‌ک شاری داهێنه‌ر له‌ بواری کتێبخوێندنەوە له‌ ئاستی ئێران دەستنیشان کراوە و ٧ کتێبخانه‌ی چالاکی هه‌یه‌.