رفتن به محتوای اصلی

عاشورا دژایەتییەک بۆ کۆمارى ئیسلامى

عاشورا دژایەتییەک بۆ کۆمارى ئیسلامى
.
مەداحێک: ڕەوشەکە مەترسیدارە و هۆکارەکەشى حکومەتە
posted onSeptember 22, 2018
noدیدگاه

 

 مەداحێکی ئایینى لە رێگەى پەخشان و خۆکوتینەکانى ساڵیادی عاشورا لە ئێران هێرش دەکاتە سەر کۆمارى ئیسلامى و سەرۆککۆمار و سەرۆکى دەسەڵاتداری دادوەرى و سەرۆکى ئەنجومەنى شورا، بەوەى "بەشێکن لەکێشە سیاسی و ئابوورییەکانى وڵات".

 

ئەو هێرشەى مەداحە ئایینیە سوودێکى گەورەى لەرۆژى عاشورا وەرگرتووە کە یەکێکە لە رۆژە پیرۆزەکانى مەزهەبی شێعەکانى ئیسلام، کە زۆربەى هاودارانى لە ١٠ى موحەرەمدا بەلێدان لە خۆیان هاوخەمی خۆیان دەڕدەبرن، بەڵام لەئێران وەک جۆرێک لەنیشاندانى توڕەی میللی دژى خراپی ڕەوشى ئابوورییاندا.

ئەو گەنجە کە پەخشانەکانى دژى حەسەن ڕوحانی سەرۆککۆمار و حکومەتەکەى بڵاو کردووەتەوە دەڵێت "هیچ پەیوەندییەکم بەحکومەتەوە نییە، ئەوەى بەلای منەوە گرنگە شۆڕشى ئیسلامییە، بەڵام ڕەوشەکە مەترسیدارەو حکومەتیش هۆکارى سەرەکییە لەو ڕەوشە، ئەوان حکومەتێکى درۆزن، ترسم لێنیە ئەو قسانە جارێکى دیکەو لەهەموو شوێنیک بیڵێم".

بە پێی راپۆرتێکى ماڵپەرى (هفت صبح) "پەخشانە هێرشییەکانى ئاراستەى ئایەتوڵا ئامولی لاریجانی سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى و عەلى لاریجانی سەرۆکى ئەنجوومەنى شورا کردووە".

 مەداحەکە گووتیشی "لاریجانى ١٢ ساڵ وەک سەرۆکى ئەنجوومەن دەستبەکار بوویتە، چیت بۆ گەل کردووە؟، ئەنجوومەن چۆن مامەڵە لەگەڵ حکومەتەکانى پێشوو و ئێستا دەکات، پرسیارێکم بۆ دادوەرییە بەڵام کەس وەڵام ناداتەوە، بۆچى ئەوەندە لەقسەکردن دەترسن".

بەقسەى ئەو گەنجە مەداحە بێت ڕەخنەیان لە رێککەوتننامە ئەتۆمی، حکومەت و پەرلەمانیش هەیە، وەک باسی لێوە دەکات " شەهیدو خۆێنیان پێشکەش کردووە بۆ ئەو بەرنامە ئەتۆمییە، ئەوان باسی رێککەوتنیان دەکرد بۆ باشترکردنى ڕەوشى ئابوورى، ئاخۆ ڕەوشى ئابووری باشتر بووە؟".

جەخت لەوەش دەکاتەوە "لە رێڕەوی عاشورادا کۆمەڵێک باسی سیاسی دێتە ئاراوە و، مینبەرەکانى حوسێن بۆ ئەو پرسە بەکار دەهێنن، بۆچی مافی مەداحێک نەبێت باسى قەیرانەکان بکات".

دواى کشانەوەى ئەمریکا لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران و شەش زلهێزی جیهانى، قەیرانە ئابوورییەکانى تاران ئاڵۆزییەکى توندتری بەخۆیەوە بینی و، بەهاى دراوى نیشتیمانى ئەو وڵاتە رووبەرووى داڕمانێکى گەورەى مێژوویی بوویەوە، کەمەترسیی لێدەکرێت، ڕەوشەکە بەرەو دۆخێکى مەترسیدار هەنگاو بنێت.