رفتن به محتوای اصلی

سنووری مەندەلی داخرا!

سنووری مەندەلی داخرا!
AvaToday caption
posted onAugust 14, 2019
noدیدگاه

پاش ڕاپۆرتە یەک لە دواى یەکەکانى گەندەڵی لە خاڵى سنووری مەندەلی، ئەمڕۆ بە فەرمى و لە ژێر فەرمانى عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانى عێراق داخرا.

 ئەو سنوورە کە کەوتووەتە پارێزگای دیالەى عێراق، یەکێک لە دە سنوورە بازرگانییەکەى نێوان ئێران و عێڕاقە.

ئەم سنوورە لە ژێر هەژموون و دەسەڵاتى هادى عامرى سەرکردەى حەشدى شەعبی بوو و کۆمارى ئیسلامى لەم ڕێگەیەوە چەک و چۆڵى دەناردە نێو عێراق و لەوێشەوە بۆ سوریەى دەنارد.

 پاش کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام، عێراق خەریکە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران کەم و بە شوێن جێگێرەوەیەکی باشترە بۆ بازرگانیکردن.