رفتن به محتوای اصلی

میلیشیاکانى نزیک لە ئێران: خۆپێشاندەران داعشن

میلیشیاکانى نزیک لە ئێران: خۆپێشاندەران داعشن
دۆخى بەسرە بە بوونى کۆمارى ئیسلامى لەمەى ئێستا باشتر نابێت
نەبوونى کار و خزمەتگوزارى و سوێربوونى ئاو و گەندەڵی هۆکارى خۆپێشاندانەکانن
posted onSeptember 10, 2018
noدیدگاه

 

میلیشیاکانى حەشدی شەعبی عێراقی لەبارەى سووتاندنى باڵەخانەکانى لە شارى بەسرە لەباشوورى عێراق هۆشداریی دەداتە خۆپێشاندەران بەوە هاوشێوەى داعش مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن".

 

فەرماندەى ئەو میلیشیایە لە ڕاگەیێنراوێکیدا لە تۆڕی خۆی بڵاوی کردۆتەوە رایگەیاندووە "ویلایەتە یەکگرتووەکان و کلکەکانی، خۆپێشاندانى دانیشتووانى بەسرە دژى خراپی خزمەتگوزارییەکان و گەندەڵى قۆستووەتەوە بۆ ئەوەى لە ڕێڕەوی ئاشتیانەى خۆى لابەرێت".

لەبەشێکى راگەیێنراوەکەیدا هاتووە "فەرماندەى حەشدی شەعبی لە پەراوێزی سووتاندنى بارەگاکانى لە بەسرە بڕیارێکى نیشتیمانى دەرکردووە بەوەى خوێن نەرژێت، وەک رێزێک بۆ ئەو گەنجانەى غەدریان لێکراوە، بۆ ئەوەش داوەکانى پیلانگێری دژى عێراق ئاشکرا بکەین، کە لە بەسرەوە نەخشە کێشراوە، هیچ هەنگاوێکی بەرەنگارییان ئەنجام نەداوە".

ئەو هێزە میلیشیا عێراقییە کە لە چەندین یەکەى چەکداری پێک دێت، لە ئێوارەى پێنجشەممەوە سەرجەم بارەگاو پێگەکانیان لەلایەن خۆپێشاندەرانى سیڤیلی بەسرەوە سووتێنرا. چالاکوانانى ئەو شارەش بە تۆمەتى پاڵپشتیکردنى حزبە گەندەڵەکانى عێراق و، پیسکردنى ژینگەى شارەکەیان ئەو هەنگاوەیان دژى قونسڵخانەى ئێران ئەنجام دا. بەشێکى دیکەى ڕاگەیێنراوەکەى حەشدی شەعبی سوورە لەوەى "دزە کراوەتە نێو خۆپێشاندەران و، کاری توندوتیژی دەرەوەى یاسا ئەنجام دەدەن و، لە لایەن لایەنە دەرەکییەکانیش بەکار دەهێنرێن".

هۆشداریی ئەوەشی داوە "هەر کەسێک هەوڵی تێکدانى پارێزگاو گەل و بارەگاکانى بدات، ئەوا هاوشێوەى داعش مامەڵەی لەگەڵ دەکەن". ئامانجی سەرەکیی خۆپێشاندەرانیش دژى نەبوونى ئاوی خواردنەوە، هەلی کار، سوێربوونى ئاوی شەتولعەرەب، گەندەڵی حزبە دەسەڵاتدارەکانى شارەکە دوو مانگە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

هەر لە دواى سووتاندنى قونسڵخانەى ئێران و بارەگاکانى میلیشیاکانى حەشدی شەعبی، تەقینەوەیەک لەنزیک نەخۆشخانەى سەدر لە شارەکە رووی داو، بەرەبەیانیش چەند مووشەکێک ئاراستەى قونسڵخانەى ئەمریکاو فرۆکەخانەى بەسرە کراون، بەبێ ئەوەى زیانى گیانى و ماددی هەبێت.