رفتن به محتوای اصلی

 نازەنین زاغەری لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی

 نازەنین زاغەری لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی
AvaToday caption
posted onJuly 17, 2019
noدیدگاه

ڕیچارد ڕاتکلیف هاوژینی نازەنین زاغەری کە هاووڵاتییەکى ئێرانی ـ بەریتانیاییە، ئاشکراى کردووە کە نازەنین لە زیندانی ئەوینەوە بۆ کەرتی دەروونی نەخۆشخانەی خومەینی گوازراوەتەوە.

ڕۆژنامەی گاردییەن ڕۆژی چوارشەمە ۲٦ی پووشپەڕ لە زمانی ڕاتکلیف نووسیویە "نازەنین ڕۆژی دووشەمە بەرەو نەخۆشخانە گوازراوەتەوە و لەژێر چاوەدێرییەکى ورد و توندی سوپای پاسدارانە."

باوکی نازەنین زاغریش باسى لەوە کردووە کە ڕۆژی سێشەممە هەوڵی داوە سەردانی کچەکەی بکات، بەڵام ڕێگایان پێ نەداوە تا بچێت و چاوی بە نازەنین بکەوێت. هەروەها بە پێچەوانەشەوە نازەنین ڕێگەى لێ گیراوە کە لە نەخۆشخانەوە پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بکات.

گاردیەن نووسیویەتى، بنەماڵەی نازەنین ڕۆژی چوارشەممە پەرۆش و دڵەڕاوکێ بوونە لەسەر دۆخى کچەکەیان و گوتوویانە ئاسایی نییە زیندانی سیاسی لە ماوەی دەرمانیدا لەژێر چاوەدێری سوپادا بێت.

گاردییەن هەروەها ئەوەشى اس کردووە کە نازەنین گوتوویەتی "ئێستا چاو لە من بکەن، لە نەخۆشخانەی دەروونیدام. ئێوە دەبێ بۆ ئەم بابەتە شەرمەزار بن. "

زاعرى