رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا و ژاپۆن لەسەر ئێران گفتوگۆ دەکەن

ئەمریکا و ژاپۆن لەسەر ئێران گفتوگۆ دەکەن
AvaToday caption
posted onJuly 11, 2019
noدیدگاه

دەیوید ئێستیلول، دیپلۆماتی باڵای ئەمریکایی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەردانی ژاپۆنی کرد و سەبارەت بەئێران و کوریای باکوور لەگەڵ بەرپرسانی تۆکیۆ وتووێژی کرد.

دەیڤید ئستیلول کە مانگی ڕابردوو بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا، ڕۆژی پێنجشەمە ۲۰ی پووشپەڕ، لە فڕۆکەخانەی ناریتا لە نزیکی تۆکیۆ بە هەواڵنێرانی گوت کە بەڕاستی چاوەڕێی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی ژاپۆن سەبارەت بە ئێران و کۆریای باکوورە.

ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای قەیران لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و کوریای باکوور و هەروەها کێشەئابوورییەکانی نێوان واشنتۆن و پکەن، کەس وەک جێگری کاروباری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیای وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بەرپرس نەبوو. دەیڤید ئستیلول پاش وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و بەرگری ژاپۆن، سەردانی فلیپین، کوریای باشوور و تایلەند دەکا.