رفتن به محتوای اصلی

ئیسرائیل ئامادەیە لە پێگەى ئێران لە عێراق بدات

ئیسرائیل ئامادەیە لە پێگەى ئێران لە عێراق بدات
ئەمریکا: گەر زانیاریی پێدانى مووشەک بە حەشدى شەعبی ڕاست بێ، ئەوا سەرپێچیکردنى مەترسیداری سەروەرى عێراقە
"تاران مووشەکی بالیستى پێشکەش بە چەند باڵێکى میلیشیاکانى حەشدی شەعبی عێراقی کردووە".
posted onSeptember 3, 2018
noدیدگاه

 

وەزیری بەرگرى ئیسرائیل ئاماژەى بەوە کردووە "ئەگەری هەیە هاوشێوەى سووریا، هێرش بکەینە سەر موڵگە گوماناوییەکانى ئێران لە عێراق".

 

ئەڤیگۆر لیبرمان وەزیرى بەرگرى حکومەتى ئیسرائیل لە بارەى زانیارییەکان لە بڵاوکردنەوە و دروستکردنى قەڵغانی مووشەکی ئێرانی لە نێو خاکی عێراق رایگەیاند "ئێمە تەنیا چاودێری ڕەوشى سووریا ناکەین".

وێنەیەک لەو چەکە قورسانەى کە کۆمارى ئیسلامى داویەتە حەشدى شەعبی

وێنەیەک لەو چەکە قورسانەى کە کۆمارى ئیسلامى داویەتە حەشدى شەعبی

 

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە قودس ئەوەشى گووت "سەبارەت بە هەڕەشەکانى ئێران، ئێمە خۆمان تەنها لە نێو خاکی سووریا ناپارێزین"، ئەو لێدوانەش هیمایەک بوو بۆ وەڵامى پرسیارێک کە تا چەند ئامادەن لە مۆڵگەى سەربازی ئەو وڵاتە بدەن لە عێراق.

لە چەند رۆژى رابردوو ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری عێراق و سیاسی ئێرانی بڵاوی کردەوە کە "تاران مووشەکی بالیستى پێشکەش بە چەند باڵێکى میلیشیاکانى حەشدی شەعبی عێراقی کردووە". وەزیرەکەى تەلئەبیب باسى لەوەش کرد "ئەوان بە هەموو شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەکانى ئێران دەکەن، لەهەر سەرچاوەیەکەوە بێت". مافى تەواویشى بە وڵاتەکەى دەدات لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئەو جۆرە کارانە.

پەمپئۆ: زۆر نیگەرانم بە بیستى هەواڵى ئەوەى کە ئێران مووشەکى بالستیک دەنێرێت بۆ عێراق

پەمپئۆ: زۆر نیگەرانم بە بیستى هەواڵى ئەوەى کە ئێران مووشەکى بالستیک دەنێرێت بۆ عێراق

 

لە لایەن خۆیەوە مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بارەى ئەو زانیارییانەوە مەترسییەکانى خۆى نیشان داوە و، لە تۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەریش نووسیویەتى "ئەگەر ئەو زانیارییانە ڕاست بێت، ئەوا سەرپێچیکردنى مەترسیداری سەروەرى عێراق و بڕیارى ئەنجوومەنى ئاسایشى ژمارە 2231 یە". جەختى لەوەش کردەوە "پێویستە بەغدا دیاری بکات چ لە عێراق روودەدات نەوەک تاران".

عێراق بە دووهەم وڵاتى عەرەبی لە دواى یەمەن دادەنرێت، تاران مووشەکى بالیستى و تەکنەلۆژی سەربازی پێگەیاندووە.