رفتن به محتوای اصلی

پاش ئەمریکا، ئەورووپا و ئاسیاش هەواوییان هەڵپەسارد

پاش ئەمریکا، ئەورووپا و ئاسیاش هەواوییان هەڵپەسارد
AvaToday caption
posted onMay 24, 2019
noدیدگاه

 

پاش سنوودار کردنەوەی هاوکاری لەگەڵ  کۆمپانیای هەواوی لە لایەن ئەمریکاوە، تاقمێک لە کۆمپانیاکانی ئەورووپا و ئەمریکاش ڕایانگەیاند کە هاوکاری لەگەڵ ئەم کۆمپانیایەیان ڕاگرتووە.

 

وتەبێژی کۆمپانیای پاناسۆنیک ڕایگەیاند کە ئەم کۆمپانیایە هاوکاری خۆی لەگەڵ هەواوی ڕاگرتووە. تووشیباش گوتی تا وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە چوارچێوەی سنووردارییەتییەکە کە لەلایەن ئەمریکاوە دیاریکراوە، هاوکاری خۆی لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە ڕادەگرێ.

پێشتریش گووگڵ ڕایگەیاندبوو هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ هەواوی ڕاگرتووە. ڤێدافۆن، دووەمین ئۆپێراتوری گەورەی موبایل، ڕایگەیاندبوو کە خزمەتگوزاری خۆی بۆ تەلەفونەکانی هەواوی لە بەریتانیا ڕاگرتووە.

دوناڵد ترامپ سەرۆکۆماری ئەمریکا، ۲٥ی بانەمەڕفەرمانێکی ڕاگەیاند کە بەپێ ئەو فەرمانە، هاوکاری و کڕینی کەرەستە موخابێراتییەکان و تەکنولۆژیا، لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کە ئاسایشی ئەمریکا دەخەنە مەترسییەوە، قەدەغەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێ ئەم فەرمانە ڕایگەیاند ئەگەر کۆمپانیا ئەمریکاییەکان دەیانهەوێ هاوکاری هەواوی بکەن، دەبێ ڕێگەپێدانی پێویست وەربگرن. دەوڵەتی ئەمریکا دەڵێ، هەواوی پەیوەندی لە گەڵ سرویسی ئاسایشی چینەوە هەیە و هەڕەشە ئاسایشی و سیخۆڕییەکان زیاد دەکاتەوە.