رفتن به محتوای اصلی

کۆمارى ئیسلامى خەریکى خواردنەوەى جامە ژەهرێکى ترە

کۆمارى ئیسلامى خەریکى خواردنەوەى جامە ژەهرێکى ترە
AvaToday caption
posted onMay 19, 2019
noدیدگاه

 

وەک ئاماژەیەک بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەرکۆماری ئێران، حەسەن ڕوحانی رایگەیاند کە ئامادەیی دانوستانن، بەڵام ناچنە ژێرباری ئەو لایەنانەی کە زۆردارنە مامەڵە دەکەن.

 

حەسەن روحانی لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوان، رۆشنبیر و ھونەرمەند لە تارانی پایتەخت گوتی: "ئێمە ئەو لایەنەین کە داوای گفتوگۆ و دانوستان دەکەین، بەڵام ئەوەی ئێران بەزۆر بباتە سەر مێزی دانوستانێک کە ھیچ ئەنجامێکی نەبێت، ئەوا ئێمە بەھیچ شێوەیەک ئامادەی ئەو جۆرە دانوستانانە نین، تەنانەت ئەگەر ھەموو ھێزەکانی جیھان لەسەری ھاوڕا و کۆکبن".

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی تیشکی خستە سەر ئەو سەرکەوتنانەی کە وڵاتەکەی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆمەڵەی ٥+١ بەدەست ھێناوە و گوتی: "لە چوارچێوەی دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمییدا، توانیمان حەوت بڕیار ھەڵبوەشێنینەوە کە لە یەک رۆژدا لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە دەرکرابوون".

ھەفتەی رابردوو ئاژانسی ھەواڵیی "ئیسنا" بڵاوی کردبووەوە، بەرپرسێک لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندووە کە تاران ھەندێک لە بڕیارەکانی نێو رێککەوتنی ئەتۆمی ھەڵپەساردووە.