رفتن به محتوای اصلی

ڕابەرى ئێران ڕازى نییە قەرەبووى خەسارلێدراوانى لافاوەکە بکرێتەوە

ڕابەرى ئێران ڕازى نییە قەرەبووى خەسارلێدراوانى لافاوەکە بکرێتەوە
AvaToday caption
posted onApril 15, 2019
noدیدگاه

 

خامنەیی دژی هەڵگرتنی پارە لە سندووقی گەشەپێدانی نەتەوەییە بۆ لافاولێدراوان و بڕیاری ئیزنی هەڵگرتن لەم سندووقەی دواخست.

 

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە وڵامی داخوازییەکەی ڕوحانی بۆ هەڵگرتنی پارە لە سندووقی گەشەپێدانی نەتەوەیی بەمەبەستی دابینکردنی قەرەبووى خەسارەکانی لافاوەکە، لە نامەیەکدا کە لە ماڵپەڕى خامنەیی و لە بەروارى ٢٣ى خاکەلێوە بڵاو بووەتەوە، هاتووە "با دەوڵەت لە ڕێگایەکی دیکەوە خەسارەکان قەرەبوو بکاتەوە. ئەگەر ئەو ڕێگایانە لە دەوڵەت داخرا ئەوسا لەگەڵ داواکارییەکەم."

ڕابەرى ڕژێم، بە پێداگرى لەسەر ئەوەى کە دەوڵەت نۆژەنکردنەوەى ناوچە لافاولێدراوەکان بە "خێرایی" لە بودجەى گشتى و بیمە و ئاسانکارییە بانکەکان دەست پێ بکات، دابینکردنى لە سەندووقى گەشتەپێدانى نەتەوەیی بۆ ئایندە دوا خستووە، لەگەڵ ئەوەشدا کە لە یاسای بنەڕەتی ئەم سندووقە هاتووە: ئەم سندووقە بە مەبەستی گۆڕینی بەشێک لە داهاتە نەوتی و بەرهەمە نەوتییەکان بە سروەت و سامانی هەمیشەیی و پاراستنی بەشی بەرەی داهاتوو لە نەوت و گازو بەرهەمەنەوتییەکان پێک دێت.

خەڵکی ئێران نابێت متمانە بە  بەڵێنەکانی کۆماری ئیسلامی بکەن و بە تەمای چارەسەری خەسارەکان ببنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بودجەى بەهێزترکردنى سنوورەکان و سەربازى بۆ ئەمساڵ زیاتر کراوە!

پێشتر تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى گوتبووى کە هیچ خەسارێکى لافاولێدراوان لە لایەن کۆمارى ئیسلامى ناکرێتەوە و بەڵێنى بۆ ئایندە چ مانایەکى دەبێت؟

 

لافاو