تایبەتی ئاڤاتودەی
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی، ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شیراز ڕۆژی شەممە ١٧ خاکەلێوەی ٩٨ى هەتاوى، بەڕێوەبەرە بەناوبانگەکانی تۆڕ و ئاژانسەکانی تایبەت بە گەشتیارى کە خاوەنی ڕێگەپێدانى یاسایین، بە بیانووى هاوئاهەنگی بۆ ساڵی نوێ بانگهێشتی بنکەی سەربازی ئیمام حوسێن ـى سوپای بەقیەتووڵا کراون.
کاتژمێر ١١ بەیانی و دوای سەردانی ٨ بەڕێوەبەرى تۆڕە گەشتیارییەکان بە ناوەکانى سارا سەداقەت پور، عەلی ئیسکروچی، ئەحمەد ڕەزا زراعەت پیشە، حەمید ڕەزا زراعەت پیشە، ڕزا پاک، عەلی عابدی، ئێحسان سەرشار و ئیبڕاهیم حەسەن زادەیان، بە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک قۆڵبەست کراون. دوو ڕۆژ دواتر و لە ڕۆژی ١٩ خاکەلێوە، چەند کەسی دیکە لەو بەڕێوەبەرانە بە ناوەکانی ڕزا موختار زادە، مەولود عەزیزی، ڕازیە سەرفرازی، فەرزاد فەرزام، ڕزا ئەسەددوڵاهی، میهرداد ڕەجەبی، مەجید سیحەت و ئەمیر عەباس تۆفان لە چەند شوێنی دیکە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە قۆڵبەست کران.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەو بەڕێوەبەرە قۆڵبەستکراوانە تەنیا لە کاروباری گەڕان و سەفەر و گەشتیاریدا کاریان کردووە و هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە.
ئیتلاعاتی سوپا دوای لەقاودرانی زانیاری پەیوەندیدار بە دامەزراوەکانی ژێر زەوی لە ناوچە جۆراوجۆرەکان، هەوڵ دەدات کۆنتڕۆڵی خۆی لەسەر کەسانی هۆگر بە کاری گەڕان و گەشتیارى زیاتر بکات و پێش بە چالاکی سیخوڕی وڵاتانی دیکە بگرن. هۆکاری دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرى ئەو تۆڕە گەشتیاریانە بۆ ئەو پرسە دەگەڕێتەوە و بەو شێوەیە گوشاریان دەخەنە سەر بۆ ئەوەی ڕاپۆرت لە هەموو کارەکانیان دروست بکەن و ببنە سیخوڕ لەسەر موشتەریەکانیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە گۆرانى و مۆسیقاى ڕێگەپێنەدراو و سەماکردنی کچان و کوڕان لە گەشتەکاندا سنووردار بکەنەوە.
لە ڕاستیدا هۆکاری سەرەکی گوشارخستنە سەر بەڕێوەبەرى تۆڕە گەشتیارییەکان، بۆ سیخوڕیکردنی ئەو خەڵکەیە بە مەبەستی چاوەدێری زۆرتر و پێشگرتن بە ئاشکرا بوونی شوێنە شاراوە و نهێنییەکانی سوپای پاسداران. ئەو هەوڵانە لە کاتێکدایە کە شوێنە شاراوەکانی سوپا لە پاریزگای فارس و سەرتاسەری ئێران لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە ئاشکرا کراون.
ئاڤاتودی هەوڵی نایاسایی ئیتلاعاتی سوپای شیراز بۆ ناوزڕاندنی بەڕێوەبەرى تۆڕە گەشتیارییەکان پڕۆتستۆ و ئیدانە دەکات. بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانەی بە دەستمان گەیشتووە، وا بڕیاڕە کۆمەڵێکی دیکە لەو بەڕێوەبەرانە قۆڵبەست و دوای ماوەیەک ترساندن و لێدان بە مەرجی هاوکاریکردنی تەواو و بە دانانی بارمتە، ئازدیان بکەن.