رفتن به محتوای اصلی

سەرۆکى پەڕلەمانى لوبنان لە ڕێگەى سیستانییەوە دەیهەوێ لە سزاکانى ئەمەریکا پارێزراو بێ

سەرۆکى پەڕلەمانى لوبنان لە ڕێگەى سیستانییەوە دەیهەوێ لە سزاکانى ئەمەریکا پارێزراو بێ
AvaToday caption
posted onApril 3, 2019
noدیدگاه

 

سەرچاوە سیاسییەکانى نێو لوبنان ئاماژەیان بەوە داوە "ئامانجی سەردانەکەى نەبیل بەڕی، سەرۆکى پەرلەمانى لوبنان بۆ عێراق، بۆ دووپاتکردنەوەى ئەو جیاوازییە لەنێوان بزوتنەوەى ئەمەل کەسەرۆکایەتى دەکات و لەگەڵ حزبوڵا".

 

رایانگەیاندووە لەو سەردانەی بەڕی بۆ بەغدا سوور بووە لەوەى چاوى بە عەلى سیستانی گەورە مەرجەعی شێعەکانى عێراق و جیهان بکەوێت بۆ ئەوەى بیسەلمێنێت کە ئەمەل و ئەندامانى بزووتنەوەکەى تەقلیدی سیستانى دەکەن نەوەک عەلى خامنەیی ڕێبەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران.

ئەو سەرچاوانە هێمایان بەوە کردووە "سەرۆکى پەڕلەمانى لوبنان کە هاوکات هاوپەیمانى حیزبوڵایە لە پێکهێنانى حکومەت و پرۆسەى سیاسی بەیروت، سەردانەکەشى بەتایبەت بۆ نەجەف، بۆ دۆزینەوەى پانتاییەکە لەنێوان خۆى و حیزبوڵا". بڕیارەکەى بەڕی دواى سەردانەکەى ئەم دواییەى مایک پۆمپئۆ، وەزیرى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان بووە بۆ بەیروت.

پۆمپئۆ لە سەردانەکەیدا جەختى لەوە کردووە "سزایەکى تووند چاوەڕوانى لوبنان دەکات، ئەگەر بەشێوەیەکى کۆتایی خۆیان لەحیزبوڵا جیا نەکەنەوە". ئەوەش لە هزری سەرۆکى پەڕلەمانى ئەو وڵاتە چەسپیوە، بە تایبەت دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ پۆمپئۆ بەوەى "ئەمەریکییەکان زۆر جددین لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئێران، بۆ ئەوەى هەڵسوکەوتى خۆى لە دەرەوەى سنوورەکان بگۆڕێت، بەتایبەت لەعێراق، سووریاو لوبنان، ئەمەش کاردانەوەى نەرێنى لەسەر حیزبوڵا و شێعەکانى لوبنانى دەبێت".

ئەوەشیان گووت "بەڕی هەستیار بووە لە پاراستنى پشکدارە لوبنانییەکانى شێعەو، دەیەوێت لە ڕێگەى چاوپێکەوتنى سیستانى پارێزگارى لەو کەسانە لە سزاکانى ئەمەریکا بکات". لەو نێوەندەش بەشێک لەبەرپرسانى ئیدارەى ئەمەریکا ڕێنوینى سەرۆکى پەرلەمانى لوبنانیان کردووە بەوەى دوایین هەنگاوى خۆى جێبەجێ بکات، پۆمپئۆش بە ڕوونى ئاشکراى کردووە بەوەى "واشنتۆن بڕیاری داوە تا کۆتایی سزاکانى دژى ئێران هەنگاو بنێت و، سەرجەم کەرستەکانى تاران بەتایبەت حیزبوڵاش سزا بدات".

سەرچاوە سیاسییەکان ئاشکراشی دەکەن " خۆى لەهەر پرسیارێکى هەستیار لەبارەى سەردانەکەى بۆ سیستانى دوورخستۆتەوە، بەڵکو پرسەکەى بەهەمان سەردانەکەى حەسەن ڕوحانی، سەرۆککۆمارى ئێران بۆ لاى سەردانى بەستەوە". بەڕی هێمای بەوە کردووە "سیستانى لەپێناو عێراق و عێراقییەکان دژى گەندەڵیی جەنگیوە و، مەرجەعی ئێمەشە".

لێدوانەکانى بەڕی لەدواى چاوپێکەوتنى سیستانى لەشارى نەجەف بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاندو، باسى لەوەش کرد "مەرجەعی ئایینى نیعمەتێک و شنەباییەکى ئاسمانییە لە ئاسمانەکانمان". لەلایەن خۆیەوە نووسینگەى سیستانى لە نەجەف لەبارەى سەردانەکەى بەڕی جەختى لەوە کردووە "کە تاوتوێی پرسى سەرکەوتنەکانى عێراق بەرامبەر داعش کراون".

بەشێکى دیکەى گفتوگۆکان بەپێی نووسینگەکە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەر وڵات عێراق و لوبنان بووە لە سەرجەم بوارەکاندا. هەنگاوەکانى بەڕی بۆ تەقلیدکردنى سیستانى وەک کۆتا مەرجەعی خۆی، پێچەوانەى هەنگاوەکانى حەسەن نەسروڵا ئەمیندارى گشتى حیزبوڵایە کە خامنەیی بەمەرجەعی خۆى هەژمار کردووە.

حیزبوڵاش لەزۆربەى وڵاتانى جیهان و ئەمەریکا لەنێو لیستى تیرۆردایە و لە ماوەى ڕابردووش ئیدارەى کۆشکی سپی کۆمەڵێک سزای ئابوورى و سیاسی بەسەردا سەپاندووە.