رفتن به محتوای اصلی

ئاگربەستە ٣٠ ڕۆژییەکەى ڕۆژئاوا لە لایەن ئێران و سوریەوە شکاوە

"ئێمە پابەند دەبین بەم ڕێککەوتنە، سوریەش پابەندە. بەڵام هەندێک ناوچەى دەوروبەرى دیمەشق هەن کە لە بن دەستى تیرۆریستەکاندان ئەوانە ناکەونە چوارچێوەى ئاگربەستەکەوە و پاکسازى تیایاندا بەردەوامە"
"ئێمە پابەند دەبین بەم ڕێککەوتنە، سوریەش پابەندە. بەڵام هەندێک ناوچەى دەوروبەرى دیمەشق هەن کە لە بن دەستى تیرۆریستەکاندان ئەوانە ناکەونە چوارچێوەى ئاگربەستەکەوە و پاکسازى تیایاندا بەردەوامە"
posted onMarch 6, 2018
noدیدگاه

لە کاتێکدا کە سکرتێرى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکى هەندێک وڵاتى ئەورووپى سەرقاڵى ئاگربەستى خێرای یەک مانگەن لە سوریە تا بەر بە کارەساتى مرۆیی بگیردرێت، کەچى ئێران دەڵێت ئاگربەست هەندێک ناوچەى دەوروبەرى دیمەشق ناگرێتەوە. سەرلەشکر محەمەد باقرى، سەرۆکى گشتى هەموو هێزە چەکدارەکانى کۆمارى ئیسلامى، لەبارەى ڕێککەوتننامەى ئاگربەسى ٣٠ ڕۆژەى سوریا، گوتى: "ئێمە پابەند دەبین بەم ڕێککەوتنە، سوریەش پابەندە. بەڵام هەندێک ناوچەى دەوروبەرى دیمەشق هەن کە لە بن دەستى تیرۆریستەکاندان ئەوانە ناکەونە چوارچێوەى ئاگربەستەکەوە و پاکسازى تیایاندا بەردەوامە".

شایەنى باسە غوتەى ڕۆژهەڵات کە کەوتووەتە ئەو ناوچانەى سەرلەشکر باقرى باسیان دەکات، ٤٠٠ هەزار کەسى تێدا دەژین کە لە لایەن هێزەکانى بەشار ئەسەدەوە گەمارۆ دراون و لە ئاسمانەوە بۆردوومان دەکرێت و تەنیا لە ماوەى شەش ڕۆژدا زیاتر لە ٥٠٠ کەسى سڤیلى تێدا کوژراوە کە لەو ژمارەیەش زیاتر لە ١٠٠ کەسیان منداڵن.