رفتن به محتوای اصلی

هەڵبژاردنەکانی ئۆکراین و ئەو زانیاریانەی پێویستە بیانزانین

هەڵبژاردنەکانی ئۆکراین و ئەو زانیاریانەی پێویستە بیانزانین
AvaToday caption
posted onMarch 14, 2019
noدیدگاه

 

خەڵکی ئۆکراین ڕۆژی یەکشەمە ١١ خاکەلێوە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی سەرکۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێرن. بە پێی دوایین هەڵسەنگاندنەکان لانیکەم چوار لەسەر پێنجی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە ئۆکراین گووتویانە بە دڵنیاییەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەشداری دەکەن.

 

ژمارەی ئەو پاڵێوراوانەی بۆ هەڵبژرادنەکان خۆیان پاڵاوتووە گەیشتووەتە ٤٤ کەس کە ئەوە ڕێکۆردێکە لە مێژووی هەڵبژرادنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، ئەگەرچی بە پاشەکشێکردنی هێندێک لە پاڵێوراوەکان ژمارەیان ئێستا ٣٩ کەسە. ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکان دەریدەخەن لانیکەم ٩ کەس لەو پاڵێوراوانە شانسی بەدەستهێنانی زۆرینەی ڕەهای دەنگەکان و سەرکەوتن لە خوولی یەکەمی هەڵبژرادنەکانیان هەیە. پێشبینی کراوە خوولی دووەمی خۆپێشاندانەکان یەکی گوڵانی ساڵی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

 

پێشینەی هەڵبژرادن لە ئۆکراین

ئەوە یەکەمین گەڕانەوە بۆ دەنگی خەڵکە لە کاتی  بەڕێوەچوونی دوایین هەڵبژرادنی پێشوەختەی سەرکۆماری ئەو وڵاتە تا ئێستا. ئەوکات ڤیکتۆر یانکۆڤیچ، سەرکۆماری پێشووی ئۆکراین کە لە ڕووسیە نیزیک بوو بە هۆی ناڕەزایەتی خوێنینەکانی ناسراو بە شۆڕشی مەیدان لە یۆرۆ مەیدان "مەیدانی ئەوروپا" لە کێیف لە سەر کار لادرا. لە کۆتایی ئەو ڕووداوانەدا یانکۆڤیچ بە واژووی ڕێککەوتنێک لەگەڵ دژبەران هەڵبژرادنی پێشوەختەی قەبوڵ کرد، بەڵام بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە لە لایەن ناڕازییان، ناوبراو بە دەنگی پەڕلەمان لە پۆستی سەرکۆماری دوور خرایەوە.

لە کاتێکدا ئۆکڕاین خەریکی سارێژکردنی بڕینی بەجێماوی شۆڕشی خوێنینی ئەو وڵاتە بوو، ڕووسیە وێرای ئەوەی نیمچە دوورگەی کریمەی هاویشتە سەر خاکی خۆی، دەستی کرد بە پشتیوانیکردن لە گرووپە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین.  ئەو سەردەم کە ئەو ڕووداوە خوێنینە لە ئارادا بوون پێترۆشێنکۆ سەرکۆماری ئێستای ئۆکراین بە وەدەستهێنانی زیاتر لە ٥٥ لەسەدی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی ٤جۆزەردان سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

 ناوبراو لە دەستپێکی کارەکانییەوە هەوڵی داوە بۆ چێکردنی ئاگربڕ، گرتنەوەی ناوچەی دونباس، چێکردنی چاکسازی لە قەوارەی دەسەڵات و هەروەها هاوکاری نیزیک لەگەڵ ڕۆژئاوای ئەوروپا.