رفتن به محتوای اصلی

حیزبووڵای لوبنان لە بەرزاییەکانى جۆلان خەریکی پێکهێنانی یەکەیەکی نیزامی نوێیە

حیزبووڵای لوبنان لە بەرزاییەکانى جۆلان خەریکی پێکهێنانی یەکەیەکی نیزامی نوێیە
AvaToday caption
posted onMarch 13, 2019
noدیدگاه

 

ئەڕتەشی ئیسرائیل حیزبوڵای لوبنانی تاوانبار کرد بە پێکهێنانی یەکەیەکی نیزامی نوێ لە بەرزاییەکى جۆلان لە سوریە و ئامانجی ئەو یەکە نیزامییەی ئامادەکردنی میلیشیا سورییەکانە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

 

لە ڕاگەیەندراوی ئەڕتەشی ئیسرائیل کە ئەوڕۆ چوارشەمە ٢٢ ڕەشەمە بڵاویان کردووەتەوە هاتووە ئەو یەکە نیزامییەی حیزبوڵای لوبنان لە بەرزاییەکى جۆلان و لە نیزیک ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەرتەشی ئیسرائیل خەریکی ڕاهێنانن. لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە ئەو یەکە نیزامییە تا ئێستا لە قۆناغی سەرەتاییدایە و ئامادەیی بەشداری لە چالاکی شەڕکردنیدا نییە و ئاشکرا کراوە سەرەڕای ئەوەش ئیسرائیل ڕێگە نادات حیزبوڵا قەوارەیەکی تیرۆریستی لە جۆلان دابمەزرێنێت و خەڵکی سڤیلی ئیسرائیل بکاتە ئامانج.

جاناتان کوئریکوس وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل لە درێژەدا گووتی: ئێمە ڕژیمی سوریە بە بەرپرسی هەموو ئەو هەوڵانە دەزانین کە لە ناوخۆی ئەو وڵاتە دژی ئیمە ئەنجام دەدرێت.

حیزبوڵا لە جۆلان

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئەو یەکە نیزامییە پشتیوانی ئەڕتەشی سوریە و دانیشتووانی ناوچەی جۆلانى هەیە و ئەرکی سەرپەرشتی گرووپەکەش لە ئەستۆی موسا دەکدوکە. ئەو کەسە یەکێک لە فەرماندەکانی حیزبوڵایە ولەو کەسانەیە کە تاوانبارە بە بەشداریکردن لە هێرشێکی کوشەندە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی ٢٠٠٧.

حیزبوڵای لوبنان لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەو گرووپە لە سوریە هاوشان لە گەڵ هێزە نیزامییەکانی بەشار ئەسەد خەریکی شەڕکردنە. ئەرتەشی ئیسرائیل نیگەرانە لە باشووری سوریە بەرەیەکی نوێ دژی ئەو وڵاتە پێک بێت.

لە کاتی شەڕی شەش ڕۆژە لە ساڵی ١٩٦٧ ئیسرائیل دەستی بەسەر بەشێک لە بەرزاییەکى جۆلان داگرت و دوای ماوەیەک بە فەرمی ئەو ناوچەی وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ڕاگەیاند. ئەو بڕیاڕەی دەوڵەتی ئیسرائیل هیچ کات لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە فەرمی نەناسرا.