"پێشبینی دەکرێت هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی چڕی دانیشتوان لە عەفرین، شەهید و برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتری لێبکەوێتەوە"
گرووپی چاودێری 'ئێروۆرس'ـى کە گرووپێکى بێلایەنی قازانج نەویستە و بنکە سەرەکییەکەی لە بەریتانیایە و ڕاپۆرت لەبارەی ئەو زیانە گیانیانە بڵاو دەکاتەوە کە لە وڵاتانی عێراق و سوریە بەهۆی بۆردوومانەکانەوە بەر هاوڵاتیانی مەدەنی کەوتوون، بڵاوى کردەوە کە "پێشبینی دەکرێت هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەی چڕی دانیشتوان لە عەفرین، شەهید و برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتری لێبکەوێتەوە". بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی گرووپەکە بۆ ٥٠ ڕاپۆرتی ناوخۆیی، لە دەستپێکی هێرشەکانی تورکیا کە ٣١ ڕووداوی بۆردومانین بۆ سەر کانتۆنی عەفرین (٢٠ی کانوونی دووەم)، تا کۆتایی ئەو مانگە ٧٤ بۆ ١١١ هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.