رفتن به محتوای اصلی

کۆماری ئیسلامی ١٦ ملیار دۆلاری خەڵکی ئیرانی بۆ پشتیوانی لە بەشار ئەسەد خەرج کردووە

کۆماری ئیسلامی ١٦ ملیار دۆلاری خەڵکی ئیرانی بۆ پشتیوانی لە بەشار ئەسەد خەرج کردووە
AvaToday caption
posted onMarch 9, 2019
noدیدگاه

 

جورج سالیوان، ڕاوێژکاری پلەبەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گووتی: لە کاتێکدا خەڵکی ئێران لەگەڵ هەلومەرجێکی دژواری ژیان بەرەوڕوون کۆماری ئیسلامی ١٦ ملیار دۆلاری بۆ پشتیوانی لە بەشار ئەسەد تەرخان کردووە.

 

سالیوان کە لە کۆنگرەی ئەمریکا قسەی دەکرد، گووتی: لە ماوەی ساڵی ڕابڕدوو شایەتی کەمبوونەوەی زیاتر لە ٨٠ لەسەدی بەهای ڕیاڵی ئێرانی بووین، ئاستی هەڵاوسان ٣٠ لەسەدە و ڕێژەی بێکاری لاوان ٢٥ لەسەد. بەو حاڵەشەوە کۆماری ئیسلامی هاوکارییە نیزامییەکانی خۆی بۆ بەشار ئەسەد ٤٠ لەسەد زیاد کردووە.

بە گووتەی سالیوان درێژەی خۆپێشاندنانە سەرتاسەرییەکانی ئێران بەرهەمی ڕاستەوخۆی سیاسەتەکانی دەوڵەتە، ئەو سیاسەتەی کە لە خزمەت خەڵکی ئێراندا نییە. لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: دەبینین کە مامۆستایانی ئێران  چوارەمین خولی مانگرتنەکانیان بەڕێوەبرد هەروەها لە دوو ساڵی ڕابڕدوودا شایەتی ناڕەزایەتی خاوەن بارهەڵگران، کرێکارانی بەشی کشتوکاڵ و زۆربەی کەسانی دیکەی ئێران بین کە هەموو ئەوانە دەرئەنجامی کەم بوونەوەی یارانەکان، حەقدەست و کەم بوونەوەی هێزی کڕینی خەڵکە لە ئێران.

ڕاوێژکاری پلە بەرزی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە ئامانجی گەمارۆکانی ئەمریکا بردنە سەری تێچووی کارە خراپەکانی کۆماری ئیسلامییە. لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: گەمارۆکانی ئیران بە دوای گەیشتن بەو ئامانجەوەن. ڕاستی پرسەکە ئەوەیە کۆماری ئیسلامی بۆخۆی هەڵیبژێرێت تێچووی ئەو شتە بدات کە هیچ خزمەتی وەدیهێنانی ئاواتەکانی خەڵکی ئێران ناکات و هەروەها بردنە سەری تێچووی چالاکییەکانی لە سوریە و یەمەن و پشتیوانییەکانی لە حیزبوڵایە.