رفتن به محتوای اصلی

پەمپێئۆ: بەردەوام دەبین لە دیتنەوە و سزادانی سەرپێچیکارانی ئێرانی

پەمپێئۆ: بەردەوام دەبین لە دیتنەوە و سزادانی سەرپێچیکارانی ئێرانی
AvaToday caption
پەمپئۆ: ئەمریکا بە بەردەوامی کار دەکات بۆ دیتنەوەی ڕێگە بۆ دانانی گەمارۆ لەسەر کەسە خراپەکانی کۆماری ئیسلامی
posted onFebruary 23, 2019
noدیدگاه

 

مایک پەمپئۆ لە لاپەڕەی تویتەری فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناسراو بە باڵیۆزی مەجازی ئەمریکا لە ئێران وەڵامی پرسیاری بە کارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەبارەت بە گەمارۆدانان لەسەر سوپای پاسداران، دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو وڵاتە دایەوە.

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکدا کە بۆچی ئەمریکا ئەو دامەزراوانەی دەستیان هەیە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناخاتە لیستی گەمارۆکانەوە گووتی: ئەو کەسانەی کە دەبێ خەڵکی وڵاتەکەیان بپارێزن ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامین. ئەوە هۆی ناڕەحەتی من و سەدان ملیۆن خەڵکی ئەمریکایە کە ڕێبەرانی ئێران پارێزوانی لە مافی خەڵکی وڵاتەکەیان ناکەن.

پەمپئۆ لە ڤیدیۆیەکدا کە شەوی هەینی بڵاوی کردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە ئێمە هەوڵ دەدەین پشکی خۆمان لە بەرامبەر ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی جێبەجێ بکەین.  لە درێژەی ئەو بەشەی قسەکانیدا گووتی: ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەر ١٤٠ کەس و دامەزراوەی ئێرانی و بە بەردەوامیش کار دەکات بۆ ئەوەی دژی ئەو کەسانە بوەستێتەوە کە مافەکانی خەڵکی ئێران پێشێل دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد ئێمە دەمانهەوێ بە شێوەیەک ئەو کارە بکەین کە خەڵکی ئێران خەساری بەر نەکەوێ و لە بەرامبەردا ئەو کەس و دەسەڵاتدارانە سزا بدەین کە ئێرانیان بەرەو ئاقارێک بردووە دوای چل ساڵ جگە لە شکست هیچ بەرهەمێکیان نەبێت.

شایانی باسە کۆمەڵیک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی داوایان لە ئەمریکا کردووە کە گەمارۆکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران بواری سەربازى و مافەکانی مرۆڤیش بگرێتەوە و بە تایبەت سوپای پاسداران، دامەزراوە سیخوڕی و ئەمنیەتییەکان و ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بخەنە نێو لیستەی گەمارۆکانەوە.