رفتن به محتوای اصلی

ڕاوێژکاری پێشووی وزەی کۆشکی سپی: ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران لە سەدا ٧٥ ــە

ڕاوێژکاری پێشووی وزەی کۆشکی سپی: ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران لە سەدا ٧٥ ــە
posted onFebruary 3, 2026
noدیدگاه

باب مەكنلی، دامەزرێنەری گرووپی وزەی ڕاپیدان و ڕاوێژکاری پێشووی وزەی کۆشکی سپی، ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی لە ڕۆژان یان هەفتەکانی داهاتوودا بە نزیکەی لەسەدا ٧٥ هەڵسەنگاند.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی، مەكنلی بە ئاماژەدان بە کاردانەوەی بازاڕەکانی وزەی جیهانی ڕایگەیاند کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاوی برێنت نزیکەی لەسەدا ٥ زیادی کردووە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە ڕێژەی لەسەدا ١٤ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە؛ ڕەوتێک کە بە گوتەی ئەو نیشان دەدات کە بازاڕ لە ئولگووی یەك ساڵەی دابەزینی هەنگاو بە هەنگاوی نرخەكان دەرچووە.

ناوبراو هۆشداریدا لەوەی ئەمجارە دۆخەكە "ڕاستەقینە"یە و بازاڕەکان لە دۆخی نرخدانانی ڕیسكی دان کە ڕەنگە ببێتە هۆی پچڕانی بەردەوام لە ڕۆیشتنی وزەی جیهانیدا. مەكنلی جەختی لەوە کردەوە کە وەبەرهێنەران لە حیساباتەکانیاندا بە جددی سیناریۆی گرژیی سەربازییان لەبەرچاو گرتووە.

بە وتەی ئەو شارەزایەی وزە، مەترسیی گەورەتر لەو نێوەدا، ئەگەری هەنگاوی کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی گەرووی هورمزە، کە ڕێڕەوێکی ستراتیژییە و نزیکەی یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهان و بەشێکی بەرچاو لە گازی سروشتی شل (LNG)ی تێدا تێدەپەڕێت. ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پەککەوتنێکی ئەم ڕێگایە دەتوانێت لێکەوتەی بەرفراوان و دەستبەجێی بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهانی هەبێت.