رفتن به محتوای اصلی

سڕی سوڕەیا ئۆندەر کۆچی دوایی کرد

سڕی سورەیا ئۆندەر
posted onMay 4, 2025
noدیدگاه

سڕی سوڕەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئەندامی شاندی ئیمراڵی، دۆستی کورد و خەباتکاری ئاشتی و دێموکراسی لە تەمەنی٦٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی كرد.

سڕی سوڕەیا ئۆندەر دوای مانەوەی ١٨ رۆژ بە بێهۆشی لە نەخۆشخانەی فلۆرێنس نایتین گەیڵ، سەرەڕای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی ١٢ کاتژمێری کە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە، رۆژی یەکشەممە کۆچى دوایی کرد.

ئۆندەر کە خۆی بەڕەچەڵەک تورکمانە، لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا کەسایەتییەکی دیاری سەرجەم پرۆسەکانی ئاشتی و چارەسەر بوو، لەم پرۆسەیەی دواییشدا وەک هەمیشە، لەگەڵ پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی دەم ئەندامی ئەو شاندە بوو، کە سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانی لە ئیمراڵی دەکرد.

ئۆندەر لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٢ی سەمسووری باکووری کوردستانە، لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو پرۆسە نوێیەی لەگەڵ بانگەوازەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکرد، وەک هەمیشە ڕۆڵی سەرەکیی پێدرایەوە و بوو بە ئەندامی شاندی ئیمراڵی.

ئۆندەر لە ١٩٨٠ دوای کودەتا بۆ ماوەی حەوت ساڵ زیندانی كراوە. ئەو هونەرمەند، سیناریست، ئەکتەر و نووسەر و سیاسەتمەدار بوو.