رفتن به محتوای اصلی

کۆمپانیاکان بە کۆمەڵ ئێران جێ دەهێڵن

کۆمپانیاکان بە کۆمەڵ ئێران جێ دەهێڵن
کۆمپانیای چینی تایبەت بە ئۆتۆمبێلسازی برلیانس لە بازاڕی ئێران دەچێتە دەرێ
posted onFebruary 4, 2019
noدیدگاه

 

بە هۆی دەستپێکردنەوەى گەڕی نوێی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا، خەریکە لە ڕووى پیشەسازی ئۆتۆمبێلسازییەوە لە ئێران شکست دەهێنێت و تا ئێستا دوو گەورە کۆمپانیای ڕینۆ و پژۆ ئێرانیان جێ هێشتووە.

 

دوای چوونەدەری ئەو دوو کۆمپانیایە، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کۆمپانیای برلیانسی چینی خوازیارە بازاڕی ئێران بە جێ بێڵێت.

ئاکامی چوونەدەری ئەو کۆمپانیایە دەبێتە هۆی: 

یەکەم: داهاتووی ناڕوونی کۆمپانیای پارس خۆدرۆ

دووەم: کۆمپانیای سایپا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لەگەڵ کێشە ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

 

کۆمپانیای پارس خۆدرۆ بۆ ڕادەستکردنی ئۆتۆمبێلەکانى ڕینۆ ساندرۆ، ساندرۆ ئیستیپ وی، پارس تۆندەر و تۆندەری ٩٠ دەندەیی کە بەشێکە لە بەڵێنە بەجێنەهێنراوەکانی ئەو کۆمپانیایە لەگەڵ کێشەی گەورە ڕووبەڕوو بووەتەوە و ناتوانێ ئۆتۆمبێلى جۆری برلیانس لە چوارچێوەی گەڵاڵەی جێبەجێکردن یان جێگرتنەوە بداتە کڕیاڕەکانی. بە چوونەدەرێی ئۆتۆمبێلسازانی چینی لە بازاڕەکانی ئێران، کۆمپانیای پارس خۆدرۆ تەنیا هاوبەشی بازرگانی خۆی لە دەست دەدات و داهاتووی ئەو ئۆتۆمبێلسازییە کۆنە هەروا بە ناڕوونی دەمێنێتەوە.

کۆمپانیای سایپا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلى سایپا ڕەهام تووشی کێشەی گەورە دەبێتەوە ئەویش بە هۆی ئەوەی "پیشرانەی" ئەو ئۆتۆمبێلە لە لایەن کۆمپانیای بڕلیانس دابین دەکرا و تەنانەت ڕاگەیندرابوو ماتۆڕی تۆڕبۆ sp100 لە لایەن کۆمپانیای برلیانس دابین دەکرێت.

بە شێوەی گشتی کێشەگەلێکی وەک کێشەی ناردنی دۆلار و هاتوچۆی پارچەی یەدەکى ئۆتۆمبێل بۆ ئێران خۆدرۆ هۆکاری سەرەکی چوونەدەری ئەو کۆمپانیا چینیەیە.