رفتن به محتوای اصلی

سەرۆک ئەرکانی سپای ئیسرائیل: ئێمە دەزانین چۆن بە وردی و بەهێز له ئێران بدەین

سەرۆک ئەرکانی سپای ئیسرائیل: ئێمە دەزانین چۆن بە وردی و بەهێز له ئێران بدەین
posted onOctober 3, 2024
noدیدگاه

لە کاردانەوە بە هەڵدانی مووشەکی کۆماری ئیسلامی، ژەنەڕاڵ هێرتزی هالوی، سەرۆکی ئەرکانی سپای ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا وتی: ئێمە توانای گەیشتن و هێرشکردنە سەر هەر بەشێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و هەریەکێک لە دوژمنەکانمان هەیە. ئەوانەی تا ئێستا لەم شتە تێنەگەیشتوون بەم زووانە تێدەگەن.

ڕۆژی سێشەممه، ١٠ ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئێران نزیکەی ٢٠٠ مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.

ژەنەڕاڵ هێرتزی هالوی زیادی کرد: "ئێران هێرشی کردە سەر ناوچە مەدەنییەکان و ژیانی زۆرێک لە خەڵکی مەدەنیی خستە مەترسییەوە. بەهۆی ڕەفتاری مەدەنیی دروست و بەرگریی باش، زیانەکان تاڕادەیەک کەمن".

ئەو هەروەها وتی: "ئێمە وەڵام دەدەینەوە، دەزانین چۆن ئامانجی گرنگ بدۆزینەوە، دەزانین چۆن بە وردی و بەهێز لێ بدەین".

ڕووداوەکانی ئەم دواییه هاوکاته لەگەڵ جەژنی سەری ساڵی نوێ جولەکه بۆیه سەرۆکی ئەرکانی سپای ئیسرائیل لە پەیامێکەیدا وتی: "لە سەروبەندی جەژندا، سپای ئیسرائیل لە هەموو بوارەکاندا، شەڕ و هێرش دەکات. سەربازانی سپای ئیسرائیل ئەم جەژنە لە غەززە، لوبنان، یەهودیە و سامرە و لەسەر هەموو سنوورەکان بە زیادبوونی هێز و ئامادەباشییەکی بەرزەوە ئاهەنگ دەگێڕن".