رفتن به محتوای اصلی

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشی سەر پەیمانگای گۆته له تارانی مەحكووم کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشی سەر پەیمانگای گۆته له تارانی مەحكووم کرد
posted onAugust 21, 2024
noدیدگاه

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان له ڕاگەیندراوێکدا، کردەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران له دژی دامەزراوەی زمانی ئاڵمانی گۆته له تارانی ئیدانه کرد و ئەو كارەی بە ناڕەوا ناوبرد.

لەم ڕاگەیندراوەدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە زمان، بنەمای لێکتێگەیشتنه، جەخت لەوە دەکاتەوه کە دامەزراوەی گۆتە تەنیا له بواری کەلتوری بەتایبەتی فێرکاری زمانی ئەڵمانی بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی چالاک بووە.

ئەم وەزارەتە وێڕای ئاماژە بە بانگهێشتکردنی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران، خوازیاری کردنەوەی ئەم دامەزراوە فەرهەنگییە بوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزە تیرۆریستییەکانی ئێران لە شاری تاران، هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانی ناوەندی گۆتە کە دامەزراوەیەکی فەرهەنگیی سەر بە ئەڵمانییە لە تاران و لەگەڵ داخستنی ناوەندەكە لە كارمەندەكانیان داوه.

ئەم هێرشه تیرۆریستییه لە کاتێکدا ڕوویداوە کە حکوومەتی ئاڵمان لە ٣ی گەلاوێژدا بە هۆی چالاکیی نایاسایی دژ بە ئەڵمانیا و پشتیوانی لە گرووپی حیزبوڵڵا، چالاکییەکانی ناوەندیی ئیسلامیی هامبۆرگی قەدەغە کرد.