رفتن به محتوای اصلی

گوشاری بەردەوام بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان

گوشاری بەردەوام بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان
AvaToday caption
posted onMay 22, 2023
noدیدگاه

 

نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسێک کە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی دەستگیر كراوە، باس لەوە دەکات کە دوای ئازادبوونی لە زیندان، بە هەموو توانایەوە هەوڵیداوە وەک ڕۆژنامەنووس بمێنێتەوە، "بەڵام ڕێگەیان پێنەداوە".

▪️ لە تویتەکەیدا نووسیویەتی تا دوا سات بۆ هەر شوێنێک بچم کارەکە بە باشی دەڕوات، بەڵام لە کۆتاییدا دەڵێن "شەرمەزارین! ئێمە نامانەوێت هاوکاریت بکەین؛ هەرچەندە خۆشیان پێشنیاری هاوکاریکردنیان کردبوو. 

خاتوو مەعرووفیان هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە، دەبێت بۆ ئێستا بەدوای کارێکی دیکەدا بگەڕێت بۆ ئەوەی خەرجییەکانی ژیانی دابین بکات.