
AvaToday caption
١٢٥ پەرلەمانتاری بەریتانیایی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیان، پشتیوانی خۆیان بۆ وەحید بهێشتی چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕاگەیاند و خوازیاری دانانی سوپای پاسداران بوون بۆ نێو لیستی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تیرۆر.
وەحید بهێشتی چالاکوانی مافی مرۆڤ و بەڕێوەبەری میدیای "دۆڕ تیڤی" نزیکەی دوو مانگە لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دانیشتووە و مانی گرتووە و داوا لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و بەتایبەت بەریتانیا دەکات کە سوپای پاسداران بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.