رفتن به محتوای اصلی

ڕاپۆرتێک لەسەر کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی داهاتووی بزووتنەوەی دیموکراسی ئێران لە زانکۆی جۆرج تاون لە ئەمریکا

ڕاپۆرتێک لەسەر کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی داهاتووی بزووتنەوەی دیموکراسی ئێران لە زانکۆی جۆرج تاون لە ئەمریکا
AvaToday caption
posted onFebruary 13, 2023
noدیدگاه

 

▪️لە سەرەتای ئەم کۆنفرانسەدا پەیامی ڤیدیۆیی شیرین عەبادی، عەبدوڵا موهتەدی، عەلی کەریمی و گوڵشیفتە فەراهانی بڵاو کرایەوە.

▫️شیرین عەبادی، پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی لەوە کردەوە: ئێستا کاتی شەڕ لەسەر کۆماری و پاشایەتی نییە، زاڵبوون بەسەر دەسەڵاتی کۆماری ئاخوندی پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە.

▫️عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی کوردستانی ئێرانیش ڕایگەیاند: هەموو شارە بریندارەکانی ئێران دەبێ بە یەکگرتوویی بمێننەوە، دوژمنی هاوبەشمان کۆماری ئیسلامییە.

▫️گوڵشیفتە فەراهانی، ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی و عەلی کەریمی، یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ، ڕایانگەیاند: ئێمە سیاسەتمەدار نین و هیچ بەشێک لەم شۆڕشەمان ناوێت.

▫️ڕۆژنامەنووس مەسیح عەلینژاد ڕایگەیاند؛  ئەم گرووپە سەرقاڵی دەقێکی هاوبەشن و کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی میساقی هاوپشتی نزیکە.  ئێمە پەیڕەوی لە گوشارەکانی سەر حکومەتە دیموکراتیکەکانی ڕۆژئاوا دەکەین بۆ گۆشەگیرکردنی کۆماری ئیسلامی و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی.

▫️ڕەزا پەهلەوی گووتی: سوکایەتییە کە هەندێک کەس بڵێن ئەم ڕاپەڕینە کۆتایی هاتووە؛ من هەمیشە بە وڵاتانی ڕۆژئاوام گووتووە بۆ ئێمە گرنگە ئێوە لە دیوی ڕاستی مێژوودا بوەستین.

▫️حامد ئیسماعیلیان، وتەبێژی کۆمەڵەی گیانلەدەستدراوانی فڕۆکە تەقێنراوەکەی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ڕاۆەڕین هەوراز و نشێوی هەیە. ڕەنگە هەندێک جار ڕەوتی ناڕەزایەتییەکان کەم ببێتەوە، بەڵام بە شەپۆلی بەرزترەوە دەگەڕێتەوە.  بێهەڵوێستییە ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە ئەم ڕاپەڕینە کۆتایی هاتووە.  ئەمجارە هەموومان دەبێت ئامادەبین بۆ شەپۆلی ئایندە.

▫️لەم دیدارەدا هیچ باسێک لە پڕۆژەی وەکالەتدان بە ڕەزا پەهلەوی نەکرا، بۆیە لە ڕوانگەی چاودێرانەوە ئەمە کۆتاییهێنان بوو بە کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ وەکالەتدان بە ڕەزا پەهلەوی.