رفتن به محتوای اصلی

سەرۆکى ئۆکراینا: وڵاتمان ڕادەست ناکەین بەڵام ئاشتیشمان دەوێت

سەرۆکى ئۆکراینا: وڵاتمان ڕادەست ناکەین بەڵام ئاشتیشمان دەوێت
AvaToday caption
posted onMarch 21, 2022
noدیدگاه

 ڤلۆدیمیر زێلێنسکی ڕایگەیاند: داوای گفتوگۆیەکی ماناداری ئاشتی دەکەین لەگەڵ ڕووسیادا، کە تیایدا سەروەری خاک بۆ وڵاتەکەمان بگەڕێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤلادیمیر پوتندا، دەشڵێت: بەڵێنش دەدەین، کە وڵاتەکەمان هیچ کات خۆى نەدات بەدەستەوە.

 

ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکى ئۆکراینا بە کەناڵی سی ئێن ئێن –ى ڕاگەیاندووە: داوای گفتوگۆیەکی ماناداری ئاشتی دەکەین لەگەڵ ڕووسیادا، کە تیایدا سەروەری خاک بۆ وڵاتەکەمان بگێردرێتەوە و دادپەروەری تێیدا جێبەجێ بکرێت بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڤلادیمیر پوتندا.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکى ئۆکراینا وتویەتى: هێزەکانی ڕووسیا بۆ لەناوبردن و کوشتنمان هاتوونەتە ناو وڵاتەکەمانەوە، بەڵام بەڵێن دەدەین، کە وڵاتەکەمان هیچ کات خۆى نەدات بەدەستەوە.

جێگاى ئاماژەیە، بەرەبەیانی ڕۆژى ٢٤ ى نۆڤەمبەر ڤلادیمێر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا دەستپێکردنی هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا ڕایگەیاند و ئەوەش نیگەرانى بەشێکى زۆرى وڵاتانى جیهانى بەدواى خۆیدا هێنا و لەوچوارچێوەشدا بەشێکی زۆر لە وڵاتان سزاى ئابوورییان بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.