
AvaToday caption
ئاڤاتودەی/ سرویسی ئەمنیەتی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند کە گرووپێکی هاکەری سەر بە کۆماری ئیسلامی بەرپرسی هێرشێکی بەرفراوانی سایبەری لە ئاسیا بۆ ئەفریقا، ئەوروپا و باکووریە ئەمریکایە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەوالدەریی ڕۆیتەرز، گرووپی هاکەری و سیخۆڕی"مادی واتر"(چڵکاو) سەر بە کۆماری ئیسلامی، بەرپرسی هێرشە بەرفراوان و ڕووخێنەرەکانە بۆ سەر ئۆرگانە پەیوەندییەکان، بەرگری، دەوڵەت و بەشە نەوتی و گازی ئەسیا بۆ ئەفریقا، ئەورووپا و باکووری ئەمریکایە.
ئەرتەشی ئەمریکا بۆ یەکەمین جار ڕایگەیاند کە وەزارەتی تیرۆریستی ئیتڵاعات و سپای تیرۆریستی پاسداران لە گرووپی "مادیواتر" بۆ هاککردنی کاناڵە کۆمپیوتەرەکانی جیهان کەڵکیان وەرگرتووە.
به وتەی شرۆڤەکاران، گروپی «مادیواتر» یەکێک لە بکەرە سەرەکییەکانی سیستەمی سیخۆڕی کۆماری ئیسلامییە.