رفتن به محتوای اصلی

پەمپئۆ هۆشدارى دایە ئێران

پەمپئۆ هۆشدارى دایە ئێران
هۆشدارییەکەى سەبارەت بە گەڵاڵەی موشەکی ئێران بوو
posted onJanuary 6, 2019
noدیدگاه

 

ئەوڕۆ پێنجشەممە ١٣ی بەفرانبار، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە تاقیکارییە موشەکییەکانی ئێران و گەڵاڵەی مووشەکی بالستیک و فەزایی ئەو وڵاتە هۆشداری دایە ئەو وڵاتە.

 

مایک پەمپئۆ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک گووتی "ئەمریکا بە تەما نییە لە پەناوە دانیشێت و چاوەدێری سیاسەتە تێکدەرانەکانی ئێران بێت کە ئەمنیەتی نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە". پەمپئۆ لە درێژەی قسەکانیدا گووتی پێشنیاری ئێمە بۆ کۆماری ئیسلامی ئەوەیە سەبارەت بە گەڵاڵەی موشەکییەکەی، پێداچوونەوە بە خۆیدا بکا و هەموو چالاکییەکانی خۆی ڕابگرێت بۆ ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لەوە زیاتر پەراوێز نەخرێت.

پێ دەچێت ئەو قسانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاردانەوەیەک بێت بۆ قسەکانی جێگری وەزیری بەرگرى و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە ڕۆژی هەشتی سەرماوەزی ئەمساڵ گووتبووی لە مانگەکانی داهاتوو سێ مانگى دەستکرد لە لایەن ئیرانەوە بۆ بۆشایی ئاسمان بەڕێ دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوەکەی خۆیدا گووتبووی ئەو کارانەی ئێران نیشاندەری پێشێلکردنی بڕیاڕنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە. بە گووتەی پەمپئۆ گەڵاڵەی مووشەکی ئێران موشەکی ماهوارەهەڵگری دوورهاوێژ لەخۆ دەگرێت. ئەو موشەکانە ١٠ هەزار کیلۆمەتر ڕیگە دەبڕن و دەتوانن خاکی ئەمریکا بکەنە ئامانج.