رفتن به محتوای اصلی

مانۆڕی هاوبەشى دەریایی ئەمریکا و ئیسرائیل

مانۆڕی هاوبەشى دەرایی ئەمریکا و ئیسرائیل
AvaToday caption
posted onSeptember 2, 2021
noدیدگاه

یەکەمین مانۆڕی دەریایی هاوبەشى ناوى پێنجەمى دەرایی ئەمریکا و هێزە دەریاییەکانى ئیسرائیل، لە چوارچێوەى گواستنەوەى ئیسرائیل بۆ نێو گرووپى سێنتکام، ڕۆژى سێشەممە لە دەریاى سوور بەڕێوە چوو.

 

ڕاگەیاندنەکانى ئیسرائیل بڵاویان کردەوە: نەفتالى بێنت، سەرۆکوەزیرى ئەو وڵاتە، لە دیدارى ڕۆژى هەنیى لەگەڵ جۆ بایدن، گەڵاڵەى پێشنیارکراوى دەوڵەتەکەى دژ بە ئێرانى بە "دروستکردنى ناتۆى خەلیج"، خستووەتە ڕوو.

مانۆڕە هاوبەشەکەى سێشەممەى دەریاى سوور، لە سەر تەنگەژە سەربازییە دەریاییەکانى ئەم دواییەى نێوان ئیسرائیل و ئێران بەڕێوەى چوو. ڕۆژنامەى ئیسرائیل هیوم، سەربازە دەریاییەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل، سیناریۆى بەرگرى، ڕزگارکردن و گریمانەکانى دیکەیان مەشق کرد.

سوپاى ئیسرائیل پێداگرى کرد کە ئەم مانۆڕە بە ناوى "تەقاندنى گوللەى یەکەم"، گەڵاڵەى ئیسرائیلە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ سێنتکام.