رفتن به محتوای اصلی

ڕاپەڕینى خوزستان.. پشتڕاستکردنەوەى دەستبەسەرکردنى هاووڵاتیان لە خۆپێشاندانەکان

ڕاپەڕینى خوزستان.. پشتڕاستکردنەوەى دەستبەسەرکردنى هاووڵاتیان لە خۆپێشاندانەکان
AvaToday caption
posted onJuly 23, 2021
noدیدگاه

سکرتێرى ئەنجوومەنى باڵاى ئاسایش کۆمارى ئیسلامى، دەستبەسەرکردنى خەڵکى لە خۆپێشاندانەکانى خوزستان پشتڕاست کردەوە.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، عەلى شەمخانى بە بڵاوکردنەوەى دەقێکى کورت، دەستبەسەرکردنى خۆپێشاندەرانى لە خوزستان پشتڕاست کردەوە.

شەمخانى بانگەشەى ئەوەى کرد کە "فەرمان"ـى بەدواداچون بۆ ئازادکردنى ئەو دەستبەسەرکراوانە دەرچووە کە "کردەیەکى تاوانکارانەیان ئەنجام نەداوە".

بەڵام هەموومان دەزانین کە خەڵکى چیتر باوەڕ بەم درۆ و فرتوفێڵانەى ڕژێمى تاوانکارى کۆمارى ئیسلامى ناکات.

لەسەر بنەماى ڕاپۆرتى دەستکەوتوو، لە کاتى ڕاپەڕینى خوزستانییەکان لە ماوەى حەوتووى ڕابردوو، سەدان هاووڵاتى خۆپێشاندەر دەستبەسەر و ئێستا لە گرتووخانەکانن.

ئێستا بە هۆى پچڕان و کەمبوونەوەى خێرایی ئەنتەرنێت لە شارە جیاوازەکانى پارێزگاى خوزستان، هێشتا ئامارێکى ورد و دروست لە ناسنامەى دەستبەسەرکراون لەبەر دەست نییە.

@avatodaykurdi