
ئەمڕۆ ئامریکا بە ئاشکرا باسى کشانەوەى هێزەکانى خۆى لە سوریا کرد. سەرەتا تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى هەواڵەکەى لە زمانى واڵ ستریت جوڕناڵەوە بڵاو کردەوە و دواتر تویتەکەى دۆناڵد ترامپى لە دوو هات و ئێستاش وا هەواڵێکى ڕۆیتەرز کە تیایدا هاتووە:
▫️ پێنج ساڵ پێش ئێستا داعش هێزێکى بە توانا و مەترسیدار بوو لە ڕۆژهەڵاتى ناڤین
▫️ بەڵام ئێستا ئەمریکا خەلافەتەکەى شکست پێ هێناوە.
▫️ ئەم سەرکەوتنە بەرامبەر داعش بە ماناى کۆتایی هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و کەمپەینى دژ بە داعش نییە.
▫️ ئێمە دەستمان کردووە بە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا بۆ ماڵەوە.
▫️ هاوکات ئێمە خەریکە دەچینە نێو قۆناغێکى دیکەوە.
⚪️ ئەمریکا و هاوپەیمانان ئامادەبن بۆ ئەوەى:
▫️ هەر کاتێک پێویست بوو، بەرگرى لە بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا بکەن.
▫️ پێکەوە کار دەکەین بۆ پێشگرتن لە گرووپە تیرۆریستییە ئیسلامییەمان لە ڕووى ماددى و لۆجیستى و هەر شتێک کە بیهەوێ بیانهێنێتە نێو وڵاتەکەمانەوە.
لینکى هەواڵەکەى کۆشکى سپى: