رفتن به محتوای اصلی

 ئیسرائیل چەند پێگەیەکی حەماسی لە غەزە کردە ئامانج

 ئیسرائیل چەند پێگەیەکی حەماسی لە غەزە کردە ئامانج
AvaToday caption
posted onJune 16, 2021
noدیدگاه

هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل چەندین پێگەی گروپی تیرۆریستی حەماسی لە ناوشاری غەزە و گەڕەکی خان یونس کردە ئامانج. لە وەڵامی ناردنی باڵۆنە سووتێنەرەکان بۆسەر شارەکانی ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو هێزی ئاسمانی سوپای ئەو وڵاتە چەندین پێگەی گروپی حەماسی کردە ئامانج.

 

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە، کە چەندین پێگەی گروپی حەماسی لە ناوەندی شاری غەزە و گەڕەکی خان یونس کردووەتە ئامانج، بەڵام باسی ئەنجامی ئەو هێرشانە نەکردووە. ئەم هێرشەی ئیسرائیل لە وەڵامی ناردنی مێزەڵانە سووتێنەرەکان بووە کە لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئاسمانی شارەکانی ئیسرائیل کراوە و بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە چەند شوێنێکی ئەو وڵاتە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ٢١ی مانگی ڕابردوو، ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و گروپی حەماس ڕاگەیەندرا، ئەوەش دوای ئەوەی نزیکەی دوو هەفتە، حەماس چوار هەزار و ٣٠٠ مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و ئیسرائیلیش دەیان جار ماڵی فەرماندەکان و پێگە سەر بازییەکانی گروپی حەماسی بۆردوومانکرد، کە لە ئەنجامیدا ٢٥٣ فلەستینی و ١٢ ئیسرائیلی کوژران.