رفتن به محتوای اصلی

تاوانبارانى دژ بە مرۆڤی سووریا لە ئەڵمانیا سزا دران

تاوانبارانى دژ بە مرۆڤی سووریا لە ئەڵمانیا سزا دران
AvaToday caption
posted onFebruary 26, 2021
noدیدگاه

دادگاییەک لە شارى کۆبلنتسى ئەڵمانیا، ئەشکەنجەگەرێک و بەرپرسێکی زانیارییەکانى پێشووی سوریایان به تۆمەتێ هاوکاریی لە تاوانە دژی مرۆڤییەکانى ئەو وڵاتە سزا دا کە سزاى ئەشکەنجەگەرەکە به چوار ساڵ و نیو زیندانی سزا درا، چونکە دەستی هەبووە لە کوشتن و ئازاردانى دژبەرانى دەوڵەتەکەى بەشار ئەسەد سەرکۆمار دیکتاتۆرەکەى سوریا.

 

 به پێ ڕاپۆرتی ئاسوشیتدپرێس، ئەشکەنجەگەرەکە ناوی «ئەیادولغەریب»ـە و تەمەن ٤٤ ساڵە و سەر بە هێزە ڕێکخراوە ئەمنیەکانی سوریایه و بەرپرسە ئەمنییەکەى سوریاش ناوى "ئەنوەر .ر"یە و تۆمەتبارى سەرەکى فایلەکەیە و ئەگەرى هەیە سزادانەکەى تا پاییزى ساڵى ئایندە درێژە بکێشێت.

ئەنوەر کە هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانى ئەڵمان بە لەقەبی رەسلان باسیان کردووە، سەرهەنگى هێزە ئاسمانییەکانى سوپاى سوریە و ئەندامى پێشووى دەزگاى ئەمنیەتى ئەو وڵاتە بووە و ساڵى ٢٠٢١٢ى زایینى دەچێتە ئەردەن و لەوێ باسى هاوکارییەکانى خۆى لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانى سوریە و پێشینەى خۆى ئاشکرا دەکەن، بێ ئەوەى کەس گومانى لێ بکات و دادگایی بکات.

ئەنوەرى رسلان چەند ساڵێک لە ڕیزى ئۆپۆزسیۆنى سوریەدا بووە و تەنانەت سەرەتاى ساڵى ٢٠١٤ى زایینى وەک یەکێک لە ئەندامانى شاندى نێردراوى ئۆپۆزسیۆن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەت دەنێردێت بۆ ژنێف. هاویستى ساڵى ٢٠١٤ى زایینى وەک پەنابەر دەچێتە ئەڵمان، بەڵام لەوێ دەکەوێتە ژێر گومانەوە و دواجار دەناسرێتەوە.

ئەشکەندە و دادگایی

کەسى دووەمیشیان ئەیاد ئەلف کە هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان بە ئەلقەریب بانگى دەکەن، بەرپرسى دەستبەسەرکردنى خۆپێشاندەران دژى ڕژێم بووە لە نێو شەقامەکان و بردنیان بۆ ناوەندە ئەمنى و سەربازییەکان و لە نێو کەیسەکەیدا نزیکەى ٣٠ تۆمەت هەیە. کاتێک کە دەستبەسەرکراوانى بردووەتە زیندانى ئەلخەتیب، لێى داون و ئازاری داون.

ئەیادیش کە هاتووە بۆ ئەڵمانیان بۆ وەرگرتنى پەنابەرى، لە لایەن ئەو کەسانەى کە ئەشکەنجە دراون دەناسرێتەوە و دەوڵەتى ئەڵمان دەیگرێت.

 ئەمە یەکەمین حوکمی سزادانى بەرپرسێکی پێشووی دەوڵەتی بەشار ئەسەدە کە لەسەر سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و ئازادیخواز لە سوریا بە شێوەیەکى فەرمى سزا دەدرێت. ڕێکخراوى چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا که بنکەکەى لە شاری لەندەنە، ستایشى ئەم سزا مێژووییەى کرد.