رفتن به محتوای اصلی

باندێکی تیرۆری کۆماری ئیسلام لە بەحرەین دەستبەسەر کران

باندێکی تیرۆری کۆماری ئیسلام لە بەحرەین دەستبەسەر کران
AvaToday caption
posted onFebruary 2, 2021
noدیدگاه

   دەزگای ئەمنی وڵاتی شایی بەحرەین، دەستی بەسەر گرووپێکی تیرۆریستیدا گرت کە بۆ کردەوەی تیرۆریستی خۆى ئامادە کردبوو.

 

وەزارەتی وڵاتی بەحرێن ڕاگەیێندراوێکی لە لایەن دەزگای هەواڵنێری ئەم وڵاتە بڵاو کردووەتەوە کە  تیرۆریستەکان بەرنامەیان بۆ تیرۆری هەندێک کەسایەتی دەوڵەتی بەحرەین، هێرشکردن بۆ سەر دامودەزگای ئاسایشی گشتی و کوشتنی زۆرترین هێزی ئەمنی و هێرش بۆ سەر ژمارەیەک لە خاڵە گرینگەکانی وڵات، داڕشتبوو.

وەزارەتی وڵاتی بەحرەین لە درێژەدا باسى لەوە کرد کە چاودێرى و گرتنى ئەم تۆڕە تیرۆریستییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی بەحرەینبووە و دەستیان بەسەر هەموویاندا گرتووە و پلانەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە. بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەحرەین، ٦ کەس لە تیرۆریستە دەستبەسەرکراوەکان سەر بە سوپای تیرۆریستى پاسدارانی کۆمارى ئیسلامین و ٣ کەسی تریان لەلایەن مۆرەکانی ناوخۆ فێرکراون، و ٥ کەسیشیان سەر بە حیزبوڵای عێراقن کە ئەویش میلیشیایەکى شێعەى سەر بە سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامییە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا چەندین جۆری چەک، تەقەمەنی، بۆمب و لاپتۆپ ئاماژەى پێ کراوە کە لە لایەن ئەندامانى ئەم گرووپە تیرۆریستییەوە بڕیار بووە بۆ کوشت و کوشتار لە بەحرەین بەکاریان بهێنن.