رفتن به محتوای اصلی

حوسییەکانی یەمەن خرانە لیستی تیرۆرەوە

حوسییەکانی یەمەن خرانە لیستی تیرۆرەوە
AvaToday caption
posted onJanuary 14, 2021
noدیدگاه

ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە: دەوڵەتی ئەمریکا دەیەوێت بزووتنەوەی حووسییەکان لە یەمەن بخاتە نێو لیستی  ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان. 

 

میلیشیا نیزامییەکانی یەمەن کە بەتەواوی و بە چڕوپڕی لە لایەن کۆماریی ئیسلامی ئێران پاڵپشتی دەکرێن و لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بە جۆرە جیاوازەکانی چەک و تەقەمەنی وەکوو مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەکدار کراون، بەشێکی گەورەی یەمەنیان خستووەتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. 

بە پێ ڕاپۆرتی ڕادیو فەردا بڕیارەکەی واشینگتون بۆ پێناسەکردنی حوسییەکان وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، ڕۆژی دووشەممە٢٢ی بەفرانبار ڕادەگەیێنرێت و دیپلۆماتەکان نیگەرانن کە ئەم هەڵوێستە ببێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر و قەیران و کێشەکانی مافی مرۆڤ لەناوچەکە بەرزتر بکاتەوە. 
 
بەڵام رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی دیکە بەڵێنی ئەوەی داوە کە یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانە بۆ ئەم ناوچەیە نەپچڕێت و بەردەوام بێت. 

بەگوێرەی ڕۆیتەرز، باس و موناقشەکانی ناوخۆیی بۆ هەناردەکردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان و دیاریکردنیان، بووەتە هۆی به بە درەنگ کەوتنی ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی واشینگتون. 

هاوپەیمانی عەرەبی بو سەرۆکایەتی عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١٥ دەستێوەردانی لە شەڕەناوخوییەکانی یەمەن کرد و لایەنگری لە دەوڵەتی عبدربە مەنسوور هادی کرد بەرامبەر حوسییەکانی یەمەن کە بە هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی هەژمار  دەکرێن. 

بەرپرسانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ زیندووکردنەوەی گفتوگۆ هەوڵ دەدەن تا چی زووتر کۆتایی بەشەڕی حوسییەکان بەن و قەیرانی مرۆڤی لە یەمەن، کە بەهۆی کۆرۆنا خراپتر لە پێشیش بووە، کۆتایی پێ بێنن. 

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە: ئەوە لە یەمەن تێدەپەڕێت دەرخەری گەورەترین قەیرانی مرۆڤایەتییە، وڵاتێک کە ٨٠٪  خەڵکەکەی پێویستیان بە یارمەتی و ملیونان کەسی برسی کراون.

گروپی حوسییەکان کە بە ئەنسارۆڵلاش ناسراون باکووری یەمەنیان لە دەستدایە و گروپە خێرخوازەکان بۆ یارمەتی خەڵک ناچارن هاوکاری حوسییەکان بکەن و بە زمانێکی ساکارتر خەڵکیان بە بارمتە گرتووە.

 یارمەتیدەرەکان و یارمەتییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سەنعا و بەندەری حەدیدە کە لە ڕکێفی حوسییەکانن هاوردەی یەمەن دەکرێن.