رفتن به محتوای اصلی

لە نێوەڕاستى مانگى داهاتوو چاوەڕوانى گرانییەکى زیاتر و شکانى گەورەترى تمەن بن!

مانگێک ماوە بۆ زەربولئەجەلى سەرۆک ترامپ بۆ دیاریکردنى چارەنووسى بەرجام. دیپلۆماتە ئەمەریکییەکان دەبێت بتوانن لەم ماوەیەدا لەگەڵ هاوتا ئەروپییەکانیان لەمەڕ ڕێککەوتننامەکە بگەنە ڕوانگەیەکى هاوبەش.
مانگێک ماوە بۆ زەربولئەجەلى سەرۆک ترامپ بۆ دیاریکردنى چارەنووسى بەرجام. دیپلۆماتە ئەمەریکییەکان دەبێت بتوانن لەم ماوەیەدا لەگەڵ هاوتا ئەروپییەکانیان لەمەڕ ڕێککەوتننامەکە بگەنە ڕوانگەیەکى هاوبەش.
posted onApril 12, 2018
noدیدگاه

ستیڤ منوشن وەزیرى خەزنەدارى ئەمەریکا، باسى ئەگەرى گەرمارۆى گەورەترى ئابوورى دژ بە کۆمارى ئیسلامى ئێران کرد. منوشن لە یەکێک لە کۆمیتەکانى پەرلەمان گوتى "ئێستا نازانم سەرۆککۆمار گەمارۆ هەڵپەسێردراوەکانى دژ بە ئێران دووبارە درێژ دەکاتەوە یان نا، بەڵام ئەگەر درێژەى بکاتەوە گەمارۆکان ئۆتۆماتیکى ئەکتیڤ دەبنەوە". ئەندامى کۆمیتەى لاوەکى پەرلەمانى نوێنەران بۆ دانانى بودجە دەیانەوێت بزانن بڕیارى دەوڵەتى ترامپ لەمەڕ ڕێککەوتننامەى ئەتۆمییەوە لەگەڵ ئێران چییە.

ستیڤ منوشنە وەزیرى خەزنەدارى ئەمەریکا دەڵێت گەمارۆى زۆر قورس بۆ ئێران لە ڕێگەدان: "ئەگەر هاتوو سەرۆککۆمار بڕیارى هەڵنەپەساردن بە گەمارۆکان بدات ئەوا هەم گەمارۆ پلە یەکەکان و هەم پلە دووەکان دووبارە ئەکتیڤ دەبنەوە و بە بڕواى من کاریگەرییەگى گەورە لەسەر ئابوورى ئێران دادەنێن."

مانگێک ماوە بۆ زەربولئەجەلى سەرۆک ترامپ بۆ دیاریکردنى چارەنووسى بەرجام. دیپلۆماتە ئەمەریکییەکان دەبێت بتوانن لەم ماوەیەدا لەگەڵ هاوتا ئەروپییەکانیان لەمەڕ ڕێککەوتننامەکە بگەنە ڕوانگەیەکى هاوبەش.