رفتن به محتوای اصلی

دادگاى ئەمریکا، ئێرانى بە قەرەبووى ١.٤ ملیار دۆلار لەبەر دیارنەمانى ڕابێرت لوینسۆن مەحکوم کرد

دادگاى ئەمریکا، ئێرانى بە قەرەبووى ١.٤ ملیار دۆلار لەبەر دیارنەمانى ڕابێرت لوینسۆن مەحکوم کرد
AvaToday caption
posted onOctober 6, 2020
noدیدگاه

دادگایەک لە ویلایەتى ئەمریکا، حوکمێکى دەکرد کە دەبێت ئێران ١.٤ ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بداتەوە بنەمالەى ڕابێرت لوینسۆن، فەرمانبەرى پێشووى ئێف.بی.ئاى کە لە دوورگەى کیشى ئێران دیار نەماوە.

 

هەواڵدەرى ڕۆیتەرز دوێنێ دووشەممە بڵاوى کردەوە کە دادوەر تیموتى کلى حەوتووى پێشوو لە حوکمەکەى خۆیدا ڕایگەیاند کە ئەو پێشنیارى پسپۆڕانى بە قەرەبووى ١٠٧ ملیۆن دۆلار بە بنەماڵەى بەڕێز لوینسۆنى قبوڵ کردووە. ١.٣ ملیار دۆلاریش ئەو بڕە پارەیە کە ئێران دەبێت وەک سزا بیدات.

بنەماڵەى لوینسۆن لە بەیاننامەیەکدا پێشوازییان لەم بڕیارەى دادوەر کرد. بە قسەى ئەوان، ئەم حوکمە یەکەمین هەنگاوە بۆ جێبەجێکردنى دادپەروەرى بەرامبەر ڕابێرت لوینسۆن وەک ئامریکاییەکى نیشتمانپەروەر کە ١٣ ساڵ بەر لە ئێستا ئێران ڕفاندى.

بەیاننامەکە تیایدا هاتووە: "ئێران تا ئێستا عاقیبەتى کارەکانى خۆى نەدیتووە. بڕیارى دادوەر کلى ئەگەرچى باب ناگەڕێنێتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام هیوادارین کە هۆشدارییەک بێت بۆ بارمتەگیرانى زیاتر. ئێمە دەمانەوێت هەموو رێگاکان بۆ گەیشتن بە دادپەروەرى لەمەڕ رابێرت لوینسۆن تاقى بکەینەوە".

سەرەتاى ساڵى پێشووى زایینى، بنەماڵەى لوینسۆن ڕایگەیاند کە بە پێى ئەو زانیاریانەى کە بەرپرسانى ئەمریکایی داویانەتە ئەوان، باوەڕیان وایە کە ئەو لە زیندانى ئێران کردووە.

بەڵام دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا گوتى کە ڕاپۆرتەکان لەبارەى مەرگى ئەوەوە جێگەى قبوڵ نییە. ئێرانیش هەواڵەکەى بەدرۆ خستەوە و گوتى لوینسۆن چەندین ساڵ بەر لە ئێستا ئێرانى جێ هێشتووە.

لوینسۆن لە زستانى ساڵى ٨٥ پاش ئەوەى لە دوبەیەوە دەچێتە دورگەى کیش لە ئێران دیار نامێنێت. وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ٢٠ ملیۆن دۆلارى بۆ هەر جۆرە زانیارییەک بۆ دۆزینەوەى ئەم فەرمانبەرەى ئێف بی ئاى دیارى کرد.