
AvaToday caption
مۆرگان ئۆرتێگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریدا نوێنەرانی چین لە ئەمریکا فەرماندەراکانی ئەمریکایان خستووەتە ژێر چاودێری.
ئۆرتێگاس ڕۆژی سێشەممە لە تویتێکدا نووسی: حیزبی کۆمۆنیستی چین چاودێری فەرماندارەکانی ئەمریکا دەکەن و لە ڕووی ئاستی قەناعەتپێهێنان پلەبەندی کردووە.
لە درێژەدا بە فاکس نیوز گووتی: مایک پۆمپێئۆ لەو کاتەوە وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستی بە کار کردووە لە زۆربەی لێدوانەکانی خۆیدا لەمەر ئەو هەوڵانەی حیزبی کۆمۆنیستی چین هۆشداری داوە.
ئۆرتێگاس ڕووبە ئەمریکاییەکان گووتی: دەبێ بەرامبەر بە هەوڵەکانی چین وشیار بن.
قسەکانی ئۆرتێگاس لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوە ئیتلاعاتییەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە هەوڵەکانی چین بۆ کاریگەریدانان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هۆشداریان بوو.