▪️ئەلعەرەبیە
جاک کین جێگری پێشووی فەرماندەیی دەستەی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا گووتی: دۆنالد ترامپ کۆتایی بە ٤٠ ساڵ سازاب دەگەك ئێران هێنا و جیهانی هەنگاوێک لە کۆتایی تەمەنی ئەو ڕژیمە نیزیک دەکاتەوە.
کین گووتی جگە لە دانانی گەمارۆی نوێی و چوونە دەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ترامپ بە ناوبژیوانی لە نێوان بۆ درووستکردنی پێوەندی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات یاسای گەمەکەی گۆڕی.
لە درێژەدا گووتی: ڕۆیشتن بەرەو ئاڵوگۆڕ بووە بە سیاسەتێکی بەرچاو دژی ڕژیمی ئاخوندی. ئەوە تەنیا ڕووداوێکی مێژوویی نییە و نمونەیەکی ژئۆپۆلتیکە.
ئەو ژنراڵەی پێشووی ئەمریکا لە گفتوگۆ دەگەڵ بریتبارت نیوز پێشبینی ئەوەی کرد ئەو هەنگاوانەی کە ئەمریکا حەوتووی ڕابردوو هەڵیگرت بوو بە هۆی درووستبوونی هاوپەیمانیەکی سیاسی ئابوری و سەربازی دەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە دەگەڵ ئێران.