رفتن به محتوای اصلی

واڵ ستریت ژورناڵ بۆ ڕێبەرانی دونیا: تێچووی ڕفاندن و تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی زیاد بکەن

واڵ ستریت ژورناڵ بۆ ڕێبەرانی دونیا: تێچووی ڕفاندن و تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی زیاد بکەن
AvaToday caption
posted onSeptember 1, 2020
noدیدگاه

لە وتارێکدا کە لە واڵ ستریت ژورناڵ بڵاو بووەتەوە، داوا لە ڕێبەرانی جیهان کراوە، تێچووی کارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕووی ڕفاندن و تیرۆری دژبەران لە دەرەوەی وڵاتەکەی زیاد بکەن و وەک سیاسەتی تۆقاندنی کۆماری ئیسلامی بیناسێنن.

 

لەو وتارەدا کە ڕۆژی دووشەممە بڵاو کراوەتەوە هاتووە: ڕێبەرانی ئێران لە کاتی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامییەوە لە خاکەلێوەی ١٣٥٨ بەملاوە دەستیان کردووە بە ڕاوەدونان و کووشتنی دژبەرانیان و بەردەوامن.

واڵ ستریت ژورناڵ بە ئاماژەکردنى شەپۆلی ئێعدامەکان لە دەیەی شەست و درێژەی ڕەوتی ڕفاندن و تیرۆری سیما دژبەرەکان لە دەیەکانی دواتردا، نووسیویەتی: کاتێک خامنەیی ساڵی ٦٨ بووە ڕێبەری ئێران، کۆمیتەیەکی تایبەتی بە ناوی کۆمیتەی کاروباری تایبەت پێک هێنا و لەسەر بنەمای پێشنیارەکانی، کۆمیتەکە دەستی کرد بە تیرۆرکردنی چالاکانی سیاسی و دژبەرانی ئەو ڕژیمە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، شاپوور بەختیار سەرۆکوەزیرانی حکومەتی پەهلەوی، گەلاوێژی ١٣٧٠ لە پاریس بە چەقۆ لێیدرا و دواتر خنکێنرا. بە لێدانی چەقۆ لە بۆن ـی ئاڵمان فەرەیدون فەروخزادیان کووشت. دوای چەند مانگ دوکتور سادق شەڕەفکەندی و چەند کەس لە دژبەرە کوردەکانی ئێران بە بڕياری ئەو کۆمیتەی تیرۆرە لە ڕستۆرانی میکۆنۆسی بێرلین کووژران.