Ana içeriğe atla

ئەمریکا: داهاتی نەوتی دێرەزور دەدەینە دەست کوردەکان

ئەمریکا: داهاتی نەوتی دێرەزور دەدەینە دەست کوردەکان
AvaToday caption
posted onOctober 29, 2019
noyorum

وەزیری بەرگری ئەمریکا مارک ئێسپێر و فەرماندەی گشتیی ئەمریکا مایک میلی سەبارەت بە کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی  لە پێنتاگۆن کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیان بەڕێوەبرد.

 

مارک ئێسپێر سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە ناوچە نەوتیەکانی دیرەزو گووتی: ئەمریکا بۆ ئەوەی بە یەکجاری داعش لەو سەرچاوانە بێبەش بکات لەو ناوچانە ستراتژی مانەوە دەگرێتە بەر و هەر هێزێک ئەمنیەتی هێزەکانمان لەوی بخاتە مەترسی وڵامی قورسی سەربازی دەدرێتەوە.

ئێسپێر لە درێژەدا گووتی ئەرکی ئەمریکا لە کاتی مانەوە لە سوریە بە تەواوەتی لە ناوبردنی داعشە. مایک ئیسپێر سەبارەت بە هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گووتی : هێرشی بێوەختی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بوو بە هۆی تێکدانی ناسەقامگیری. تورکیە بەرپرسە لە ئەنجامەکانی ئەو هێرشە.

سەبارەت بە پێشنیاری کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەندامانی ناتۆ کە داوای پێکهێنانی ناوچەیەکی ئارامیان لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیی کردبوو، ئێسپێر ڕایگەیاند ئەوان پشتگیری  ئەو هەڵوێستە دەکەن.

ئێسپێر باسی لەوە کرد ئەوان هاوکاریەکانیان بۆ هەسەدە دڕێژە پێدەدەن و ئەو ناوچانەی کە نەوتی لێیە دەیانپارێزین. هەروەها گووتی: داهاتی نەوتی ئەو ناوچانە ڕادەستی بەڕێوەبەرى خۆسەرى دیموکراتیک دەکەین.