Ana içeriğe atla

بنەماڵەی گیانبەختکردووان موجتەبا و مەیسەم وەیسی پەیامێکی ڤیدیۆییان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە

بنەماڵەی گیانبەختکردووان موجتەبا و مەیسەم وەیسی پەیامێکی ڤیدیۆییان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە
posted onJune 13, 2026
noyorum

بنەماڵەی گیانبەختکردووان موجتەبا و مەیسەم وەیسی، دوو چالاکی فەرهەنگیی کرماشان کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە شەهید کران، پەیامێکی ڤیدیۆییان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە براکانیان بەپێی دەستنووسی خۆیان کەسانی سەربەخۆ بوون و شەهیدی تەواوی کوردستانن.

بنەماڵەی گیانبەختکردووان موجتەبا و مەیسەم وەیسی، دوو چالاکی ناسراوی فەرهەنگی و مەدەنیی کرماشان کە بەرەبەیانی ٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە لە داڵاهۆی کرماشان شەهید کران، پەیامێکی ڤیدیۆییان بۆ ڕای گشتیی کوردستان بڵاوکردەوە.

عەبدوڵڵا وەیسی، برای ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییەی کرماشان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند؛ براکانی بەپێی دەستنووسی خۆیان کەسانێکی تەواو سەربەخۆ بوون و سەر بە هیچ لایەن و پارتێکی سیاسی نەبوون، بەڵکو تەنیا ئامانجیان پاراستنی زمان، کلتوور، مێژوو و ناسنامەی نەتەوەیی کورد بووە. ناوبراو جەختی کردەوە کە موجتەبا و مەیسەم شەهیدی تەواوی کوردستانن.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، برای ئەو دوو گیانبەختکردووە داوای لە تەواوی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، کە ڕۆژی ٧ی جۆزەردان ساڵیادی شەهیدبوونی موجتەبا و مەیسەمی وەیسی، وەک ڕۆژی کتێب و کتێبخانەی کوردی دەستنیشان بکرێت؛ ئەمەش وەک ڕێزگرتنێک لە کار و چالاکییەکانیان کە خۆیان لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەی دەرەدرێژی کرماشان بوون.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عەبدوڵڵا وەیسی بە ناوی ماڵباتی وەیسییەوە، سوپاسی بێپایانی هاوخەمی و پشتیوانیی بەربڵاوی هاونیشتمانیانی هەر چوارپارچەی کوردستان کرد، کە هاوسۆز و هاوخەمیان بوون.