هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە، لە هەڵمەتێکی دەستبەسەرکردندا سێ ژینگەپارێزی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.
ڕۆژی شەممە، 27ی کانوونی یەکەمی 2025 (6ی بەفرانباری 1404)، سابیر ساڵحی، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە گەڕەکی حەسەناوا دەستبەسەر کرا. بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان، دەستبەسەرکردنی ناوبراو بەبێ پیشاندانی فەرمانی یاسایی بووە.
هەر لە هەمان ڕۆژدا، دوو چالاکی دیکەی ژینگەپارێز بە ناوەکانی ڕامین ساڵحی و سەباح ساڵحی، کە دانیشتووی هەمان گەڕەکن، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کران. ڕامین لە شوێنی کارەکەی و سەباح لە نێو باخەکەیدا گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزانە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینی ڕێوڕەسمێکی ژینگەپارێزی بە ناوی "زاگرۆسانە" لە قەڵای حەسەناوای سنە بەڕێوەچوو.
تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو سێ هاونیشتمانییە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بە فەرمی ڕانەگەیێندراوە.