Skip to main content

سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئاڵمان: دەبێ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئێران پێک بێت

سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئاڵمان: دەبێ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ لەگەڵ ئێران پێک بێت
AvaToday caption
posted onApril 27, 2020
nocomment

روبێرت روتگن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئاڵمان" بوندس تاگ" وێرای ئەوەی داوای ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەکات هاوکات باسی لەوە کردووە  دەبێ لە ڕێککەوتنەکەدا باسی ئەمنیەتی ناوچەش بکرێت.

 

ڕژیمی ئێران هەتا سێ مانگی دیکە دەتوانێ بۆمبی ئەتۆمی درووست بکات. بە پێی ئەو توێژینەوە نوێیانەی کە کراوە و بڵاو بوونەوە کۆماری ئیسلامی ئیمکانات و توانایی تکنۆلۆژیکی ئەوەی هەیە سێ هەتا چوار مانگی دیکە بۆمبی ئەتۆمی درووست بکات.

ئەنستیتۆی زانستی ئەمنیەتی نێودەوڵەتی ڕۆژی چوارشەممە دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کۆماری ئیسلامی هەتا چوار مانگی دیکە دەتوانێ بۆمبی ئەتۆمی درووست بکات. ئەو ناوەندە دەڵێ توێژینەوەکەی لەسەر بنەمای زانیاری ڕێکخراوی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم ڕێکخستووە کە چاودێری بەسەر چالاکیە ئەتۆمیەکانی کۆماری ئیسلامی دەکات.

روبێرت روتگن سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی فدرالی ئاڵمان بە سرنجدان بە نیگەرانیەکان لەو چوارچێوەدا داوای دەستپێکردنەوەی هەولەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کردووە.

ڕۆژنامەی ولت ڕۆژی یەکشەممە ٧ بانەمەڕ لە زمان روتگن نووسیویەتی: ئامانج لە ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران پێشگرتن بووە لەوەیکە ئەو وڵاتە بتوانێ بۆمبی ئەتۆمی درووست بکات. ئەو سیاسەتوانەی ئەندامی حیزبی دێموکرات مەسیحی دەڵێ دوای چوونە دەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و شەش هێزی جیهانی، کۆماری ئیسلامی هەڕەشەکانی پێشووی خۆی دەستپێکردووەتەوە.

ئەمریکا دوو ساڵ لەمەوبەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی چووە دەر و دوای ئەوە گەمارۆ سڕکراوەکانی خۆی جارێکی دیکە لەسەر ئێران چالاک کردەوە.