Skip to main content

عەرەبستان سزای سێدارەی بۆ کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەکرد

عەرەبستان سزای سێدارەی بۆ کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغەکرد
AvaToday caption
posted onApril 27, 2020
nocomment

پاشای عەرەبستان شا سەلمان ڕۆژێک دوای بڕیاری هەڵوەشانەوەی سزای قامچی، بە دەرکردنی بڕیارێک سزای لە سێدارەدانی بۆ کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغە کرد.

 

لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژی یەکشەممەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی عەرەبستان بڵاو کراوەتەوە بە پێی بڕیاری پاشایەتی لەمەو بەدوا بۆ کەسانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ کە تووشی تاوان دەبن، سزاکەیان نابێ لە ١٠ ساڵ زیاتر بێت. تێبینی ئەو بڕیارە ئەوەیە کە دۆسیەی تایبەت بە تیرۆریزم و جیاواز دەبێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی عەرەبستان باسی لەوە کردووە ئەو بڕیارە هاوکاری ئێمە دەکات بۆ ئەوەی سزای یاسادانێکی مۆدێرنترمان هەبێ و ئەوە نیشاندەری دەرەوەستی پادشایە بە چاکسازیە بنەڕەتیەکان لەو وڵاتە. بە پێی ئەو فەرمانە شەش کەسی شیعە کە لە تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵ بە سزای سێدارە بڕیاریان لەسەر دەرکرابوو، سزاکەیان هەڵدەوەشێتەوە.

بە پێی ئاماری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی تەنیا لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی ١٨٤ کەس لە لایەن دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لە سێدارە دراون کە لانیکەم یەکێک لەوان لە کاتی ئەنجامدانی تاوان تەمەنی خوار ١٨ ساڵ بووە.