٣٢ ساڵ پێش ئێستا ڕژیمی ڕووخاوی بەعس چەکی کیمیایی دژی شاری هەڵەبجەی باشوری کوردستان بەکار هێنا و بە هۆیەوە ٥٠٠٠ ئینسان لە ژن و منداڵ و پیر شەهید بوون. کیمیاباران و کۆمەڵکوژکردنی هەڵبجە لە ڕیزی گەورەترین کۆمەڵکوژیەکانی سەدەی بیستەمە.
تا ئیستا کیمیابارانی هەڵەبجە بە فەرمی لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان بە ژنۆساید نەناسراوە. ٢٥ ڕەشەمە لە یادەوەری خەڵکی کوردستاندا وەک ڕۆژێکی لەبیر نەکراو و پڕ لە ڕقی پیرۆز بۆ بە دەستهێنانی ڕزگاری یەکجاری کوردستان لە دەست داگیرکەرانی عێراق، ئێران، سوریە و تورکیە دەمێنێتەوە.
هەر نەتەوەیەکی دیکەی جیهان کۆمەڵکوژی وەک هەڵبجەی بەسەر هاتبایە تا ئیستا دەمێک بوو ئاڵاکەی لە بەر دەرگەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەشەکایەوە. هەڵەبجە، قاڕنێو قەڵاتان و سەردەشت تەنیا بەشێکی چکۆلەن لە مێژووی هەڵسوکەوتی فاشیستی داگیرکەرانی کوردستان دژ بە خەڵکی کوردستان.
بە تێکۆشان بۆ ڕزگاری کوردستان لە دەست داگیرکەران وەفای خۆمان بە خوێنی شەهیدەکانی هەڵەبجە و هەموو سەهیدەکانی کوردستان نیشان دەدەین. ئەگەر کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وریا نەبن دوور نییە کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی ڤایروسی کڕۆنا کۆمەلکوژیەکی دیکەمان بەسەر بێنن.
بە یەکگرتویی و وشیکاندنی خیانەتی ناوخۆیی دەتوانین کۆتایی بە کارەساتەکانی سەر نەتەوەکەمان و کوردستان بێنین.
وێنەى عومەرى خاوەر کە ئێستا بووەتە سیمبولى شارى هەڵەبجە
وێنەى بەکۆمەڵى گیانلەدەستدراوانى کیمیاییەکەى هەڵەبجە