Skip to main content

پیلانە تیرۆریستییەکەى کۆمارى ئیسلامى لە دانیمارک چى بوو؟

پیلانە تیرۆریستییەکەى کۆمارى ئیسلامى لە دانیمارک چى بوو؟
ئەم پیلانەى کۆمارى ئیسلامى وەڵامى هێرشەکەى سەر مانۆڕە سەربازییەکەى سوپاى پاسداران بوو لە ئەهواز
posted onOctober 31, 2018
nocomment

 

هەواڵگری دانیمارک کۆمارى ئیسلامی ئێران تومەتبار دەکات بەوەى " ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى دژى ئۆپۆزسیۆنى وڵاتەکەى".

بەگووتەى ئەو دەزگایەى کۆپنهاگن " تاران ئەو هەنگاوەى وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکەى کۆتایی ئەیلوولی ڕابردوو (ڕەزبەر)، دەکات، کە لە لایەن ژمارەیەک چەکدارەوە هێرش کرایە سەر مانۆرێکى سوپاى پاسداران". هاوکات ئەنتۆنیۆ گۆتیریس، ئەمینداری گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "حزبوڵای لوبنانی، لە توانایدایە وڵاتەکەى بەرەو جەنگێکى وێرانکارى ببات"، داواشی کردووە "ئەو حزبە لەچەکدا داماڵێنن".

ڤین بۆرشن ئەندەرسن، سەرۆکى هەواڵگری دانیمارکی ڕوونی کردەوە " ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکانى ئێران بە تێروانینى ئێمە ئامادەکارى دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە دانیمارک". گووتیشى "ئامانجەکەى تاران دەستنیشانکردنى سێ کەسە، کەئەندامی بزوتنەوەى خەباتى عەرەبی بۆ ڕزگاریی ئەهوازە"، ئەمەش لە کاتێکدایە لە ٢١ تشرینى یەکەم (سەرماوەز)، بەپێی زانیارییەکانى هەواڵگری سوید، نۆرویژییەکى بە ڕەچەڵەک ئێرانى بە گومانى سیخوری بۆ ڕژێمى ئێران و ئامادەسازی بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریسى دەستگیر کردووە.

لەکۆتاییەکانى ئەیلوولى ڕابردووش تاران هەریەک لە دانیمارک، هۆڵەنداو بەریتانیاى بەوە تۆمەتبار کردووە کە "داڵدەى لایەنگرانى گرووپە تیرۆریستیەکان دەکەن"، کەبەرپرسیارن لەکردەوەکانى ئەهواز. تایبەت بەو پرسەش ئەندرسن سامۆلسن، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە ئەسکەندەناڤییە دەڵێت " ئەوەى ئێران ئەنجامیداوە بەتەواوى ڕەت کراوە"، هیماشی بەوە کردووە "حکومەتى وڵاتەکەیان وەڵامى تاران دەداتەوەو، لەگەڵ هاوبەشەکانیانیش تاوتوێی هەنگاوەکانى داهاتوو دەکەن".

لەدواى 28 ئەیلوولی ڕابردووەوە (ڕەزبەر)، بەشێکى زۆری دانیمارک کەوتە ئامادەباشییەکى گەورەوە، بۆ ڕێگرى لەهەر کردەوەیەکى تیرۆریستى دژى هاوڵاتیە ئۆپۆزسیۆنەکانى ئێران لەو وڵاتە.